ئاگادارێک سه‌باره‌ت به ئاکامى سه‌ردانى کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به شیمالى عیَراق بۆ ئانکارا و خۆپیشاندانى کورده‌کانى وڵاتى سوئیَد
بۆ تاوتۆکردنى کیَشه‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به شیمالى عیَراق، کومیته‌ى په‌نابه‌ران له تورکیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانیَکى ریَکخست بۆ ئانکارا، به مه‌به‌ستى دانیشتن له‌گه‌ڵ ریَکخراو و حیزبه تورکیه‌کان بۆ گه‌یاندنى کیَشه‌ى ئه‌م کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره، رۆژى چوارشه‌ممه و پیَنج شه‌ممه 14 و 15/07/2005 کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى سه‌ردانى ئه‌م ریَکخراوانه‌ى کرد ........
بانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــگه‌واز
له دریَژه‌ى ئه‌و چالاکیانه‌ى که له سه‌رتاسه‌رى دونیا بۆ هاوپشتى کردن و به دوا داچوونى کیَشه‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به شیمالى عیَراق که ماوه‌ى 4 ساڵه له تورکیه له چاره‌نووسیَکى نادیار دان، کومیته‌ى پشتیوانى له‌و په‌نابه‌رانه له وڵاتى سوئیَد خۆپیَشاندانیَکى هیَمنانه به نیشانه‌ى ناره‌زایی له سیاسه‌ته‌کانى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌ره کوردانه، له رۆژى هه‌ینى ریَکه‌وتى 15/07/2005 له‌م ناونیشانه‌ى خواره‌وه ده‌ست پىَ ده‌کا و پاشان بۆ به‌ر ده‌رگاى UNHCR له سوئیَد و پاشانیش بۆ به‌ر ده‌رگاى سه‌فاره‌تى تورکیه له سوئیَد |
بانگه‌واز بۆ کورده‌کانى ئیتالیا
ئاگاداری، بۆ سه‌رجه‌م خوشک و برایانی کورد، و گشت کوردۆستان و مرۆڤخوازان، له ئیتالیا که 29/08/2005 له شاری ڤێنێزیا (Venezia)، له‌به‌رده‌م کۆنسۆڵگه‌ری تورکیا خۆپیشاندانێک سازده‌درێ؛ بۆ پشتگیری کردن له‌و ئاواره کوردانه‌ی ئێران ژماره‌یان 1200 که‌سه له شاری وان، که ماوه‌ی چوار ساڵه بێ سه‌ره‌تاییترین مافن و له چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر، دواتر له‌لایه‌ن UNHCR مافی په‌نابه‌ری پۆلیتیکیان په‌سند کراوه، به‌ڵام تورکیا بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتنیان بۆ ووڵاتی سێیه‌م. بۆیه ده‌نگمان ده‌خه‌یینه‌پاڵ ده‌نگی ئه‌وان له داوایه‌کی کراوه‌یان دا:
|