ئاگادارێک سه‌باره‌ت به‌ ئاکامى سه‌ردانى کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به‌ شیمالى عیَراق بۆ ئانکارا و خۆپیشاندانى کورده‌کانى وڵاتى سوئیَد
بۆ تاوتۆکردنى کیَشه‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به‌ شیمالى عیَراق، کومیته‌ى په‌نابه‌ران له‌ تورکیه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانیَکى ریَکخست بۆ ئانکارا، به‌ مه‌به‌ستى دانیشتن له‌گه‌ڵ ریَکخراو و حیزبه‌ تورکیه‌کان بۆ گه‌یاندنى کیَشه‌ى ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ په‌نابه‌ره‌، رۆژى چوارشه‌ممه‌ و پیَنج شه‌ممه‌ 14 و 15/07/2005 کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى سه‌ردانى ئه‌م ریَکخراوانه‌ى کرد، هیومن رایتس واچ لقى تورکیه‌، ئه‌منستى ئینترناسیونال لقى تورکیه‌ هاک و ئوزگورلوکلر پارتیسى، و چه‌ند ریَکخراویَکى تر.
هه‌روه‌ها له‌ نامه‌یه‌ک دا که‌ راپورتیَکى تیَر و ته‌سه‌لى له‌ خۆ گرتبوو له‌مه‌ر کیَشه‌ى په‌نابه‌ران، به‌ زمانى ئینگلیزى درایه‌ 14 سه‌فاره‌تى وڵاتانى ئوروپایی و ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا و هه‌روه‌ها سه‌ردانى هه‌ر دوو نویَنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کیَتى نیشتمانى کوردستان کرا و به‌ ووردى باس له‌و کیَشانه‌ کرا.
به‌ داخه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و دانیشتانه‌ دا هیچ ئومیَدیَک بۆ باشتر بوونى بارودۆخى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ هیچ یه‌ک له‌ دانیشتنه‌کان دا نه‌درایه‌ ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ و ویَراى دیارى کردنى له‌مپه‌ره‌کانى سه‌ر ریَگاى ده‌رچوونى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ تورکیه‌ ریَکخراوه‌کان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که‌ کیَشه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ کیَشه‌یه‌کى سیاسىیه‌ و به‌و به‌هانه‌یه‌ ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ ئیجازه‌ى خاریج بوون به‌و په‌نابه‌رانه‌ نادا و ئه‌وان بىَ ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئاگادار کراین که‌ ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ به‌ ره‌سمى ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پیَش داواى له‌ حکومه‌تى هه‌ریَمى کوردستان کردووه‌ تا ئیجازه‌ بدا 1200 په‌نابه‌رى کوردى ئیَرانى ناسراو به‌ شیمالى عیَراق بگریَنه‌وه‌ بۆ کوردستان، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌ریَم ناره‌زایی خۆى به‌ تورکیه‌ راگه‌یاندووه‌، به‌م شیَوه‌یه‌ چاره‌نووسى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هه‌روا نادیار ماوه‌ته‌وه‌.
له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ بۆ پشتیوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَران له‌ تورکیا رۆژى 15/07/2005 له‌ شارى ستۆکهولم کۆمه‌ڵیَک له‌ کوردانى دانیشتووى وڵاتى سوئیَد، خۆپیشاندانیَکى هیَمنانه‌یان ساز کرد بۆ به‌ر ده‌رگاى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران له‌و شاره‌ و یادداشتنامه‌یه‌کیَان دایه‌ نوسینگه‌ى UNHCR له‌م وڵاته‌ و پاشان گفتوگۆیه‌ک له‌ نیَوان ده‌سته‌ى نویَنه‌رایه‌تى خۆپیشانده‌ران و ده‌سته‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانى UNHCR که‌ پیَکهاتبوون له‌ Braian Gorlick کارمه‌ندى پیَوه‌ندیه‌ ناوچىیه‌کان و Mans Nyberg به‌رپرسى پیَوه‌ندیه‌ ده‌ره‌کیه‌کان له‌ شارى ستۆکهۆڵم، له‌م گفتۆگۆیه‌دا بارودۆخى زۆر ناله‌بارى په‌نابه‌رانیان له‌ هه‌موو بواره‌کانه‌وه‌ باسکرد و رِاشکاوانه‌ رِه‌خنه‌یان له‌ UNHCR گرت که‌ له‌ پیَوه‌ندى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر کردنى داخوازه‌کانى ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ دا که‌مترخه‌میان کردووه‌. له‌ کۆتایی رِیَپیَوانه‌که‌دا، به‌رِیَز مه‌ریوان نستانى، به‌ نویَنه‌رایه‌تى کومیته‌ى هاوکارى و پشتیوانى له‌ په‌نابه‌ران بۆ ئاماده‌بووان دوا و وتى: که‌ به‌رپرسانى UNHCR به‌ رِیَزه‌وه‌ داواکارییه‌کانیان وه‌رگرتووه‌ و به‌ڵیَنیانداوه‌ که‌ بیانگه‌یه‌ننه‌ ده‌ست ئۆرگانى سه‌ره‌وه‌ى خۆیان و کارمه‌ندانى UNHCR له‌ تورکیه‌ له‌ داواکارى و نارِه‌زایی ئه‌و خوپیشانده‌رانه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.
ئیَمه‌ جاریَکى دیکه‌ وه‌بیر هه‌موو لایه‌ک دیَنینه‌وه‌ که‌ له‌ کۆتاییه‌کانى مانگى 9ى 2005 ریَکه‌وتنى 6 مانگه‌ى نیَوان UNHCR و ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ بۆ هیَشتنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ تورکیه‌ کۆتایی دیَت و وا بریاره‌ ئه‌و کات ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ بۆ خۆى هه‌ڵویَستى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گرته‌ به‌ر، ئیَمه‌ له‌ ئاکامى ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ به‌ سه‌رنج دان به‌ کۆبوونه‌وه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى وه‌کو ئیَران، عیَراق و سوریه‌ نیگه‌رانین و هه‌موو لایه‌ک له‌ ئه‌گه‌رى مه‌ترسیَکى جیددى و گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ داواکارین که‌ بۆ پیَشگرتن له‌ هه‌ر رووداویَکى ئیحتیمالى ئه‌و په‌رى هه‌وڵ و کوششى خۆتان بخه‌نه‌ گه‌ر.
لیَره‌ دا جىَ خۆیه‌تى به‌ دڵ سوپاسى کومیته‌ى پشتیوانى و هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ى که‌ به‌ ده‌نگمانه‌وه‌ هاتبوون و ئاماده‌ى خۆپیشاندانه‌کانى وڵاتى سوئیَد و سوئیسرا بوون.


کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیه‌ ناسراو به‌ شیمالى عیَراق

20-07-2005    تورکیه‌

 کۆمیته ی هاوکاری و پیشتیوانی له په نا به رانی تورکیه (سوئد) 
په‌ڕه‌ی : 1 2 پێشتر

کرته‌ بکه‌ سه‌ر وێنه‌کان بۆ بینینیان به‌ گه‌وره‌یی

PICT6949.jpg
PICT6950.jpg
PICT6951.jpg
PICT6952.jpg
PICT6953.jpg
PICT6954.jpg
PICT6955.jpg
PICT6956.jpg
PICT6957.jpg
PICT6958.jpg
PICT6959.jpg
PICT6960.jpg
PICT6961.jpg
PICT6963.jpg
PICT6964.jpg
PICT6965.jpg
PICT6966.jpg
PICT6967.jpg
PICT6968.jpg
PICT6969.jpg
په‌ڕه‌ی : 1 2 پێشتر


کۆمیته ی هاوکاری و پیشتیوانی له په نا به رانی تورکیه (سوئد)

خۆ نیشاندانێک بۆ پشتیوانی له‌ داخوازه‌کانی 1200 په‌نابه‌ری کورد له‌ وڵاتی تورکیه‌.

ڕۆژی هه‌ینی 17-07-2005 کاتژمێر 11:30 - 13:00 له لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی په‌نابه‌رانی کورد، ڕێپێوانێکی هێمنانه‌، له به‌رده‌م باره‌گای ڕێکخراوی UNHCR، له شاری ستۆکهۆڵم، به به‌شداری زیاتر له 100 که‌س به‌ڕێوه چوو.


به‌شدارانی ڕێپێوانه‌که به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه، پشتگیری خۆیان له داواکاری و داخوازه‌ ڕه‌واکانی 1200 په‌نابه‌ری کورد که له و‌ڵاتی تورکیا له بارودۆخێکی، ناهه‌مواردان، ده‌ربڕی و ناڕازایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر سستی و به‌دوادانه‌چوون و وه‌ڵام‌نه‌دانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ڕێکخراوی "UNHCR"، نیشاندا.


له درێژه‌ی خۆنیشاندانه‌که‌دا، گفتوگۆیه‌کی دۆستانه له نێوان ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆنیشانده‌ران و ده‌سته‌یه‌ک له به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکهاتوو له‌ Brian Gorlick کارمه‌نه‌ندی پێوه‌ندیه‌ ناوچه‌یی‌یه‌کان و Mans Nyberg به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌ ده‌ره‌کیه‌کانی UNHCR له شاری ستۆکهۆڵم، پێکهات. له‌م گفتوگۆیه‌دا نوێنه‌رانی خۆنیشانده‌ران، به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان له‌ شاری ستۆکهۆڵم له مه‌به‌ستی ڕێپێوانه‌که ئاگادارکردوو، داواکاری خۆنیشانده‌رانیان پێشکه‌شکردن، هه‌روه‌ها لیستی ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره‌یان پێشکه‌ش کردن که‌ ئێستا له‌ تورکیه‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها باسی بارودۆخی زۆر ناله‌باری په‌نابه‌رانیان له‌ هه‌موو بواره‌کانه‌وه‌ باسکرد و ڕاشکاوانه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ UNHCR گرت که‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی داخوازه‌کانی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دا که‌مترخه‌میان کردووه‌.


له کۆتایی ڕێپێوانه‌که‌دا، به‌ڕێز مه‌ریوان نستانی، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له په‌نابه‌ران بۆ ئاماده‌بووان قسه‌ی کرد، به‌ڕێز نستانی له‌قسه‌کانیدا، به‌کورتی باسی له‌م داواکارییانه کرد که‌ پێشکه‌ش به به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کراون و وتی: که به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕێزه‌وه داواکارییه‌کانیان وه‌رگرتووه و به‌ڵێنیانداوه که بیانگه‌یه‌ننه ده‌ست ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان و کارمه‌ندانی " UNHCR" له‌ وڵاتی تورکیه‌ له‌ داواکاری و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و خۆنیشانده‌رانه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌.

به‌ڕێز نستانی له کۆتاییدا، سوپاسی ئاماده‌بوون و ماندوبوونی به‌شداربووانی کردوو هه‌روه‌ها وتی: که ڕێزو سوپاسی به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانتان له شاری ستۆکهۆڵم پێڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ نیشاندانی ئه‌م ڕه‌فتاره شارستانیه له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانه‌که‌دا، هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ کۆمیته‌ی پشتیوانی و هاوکاری له‌ په‌نابه‌رانی کورد به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و تێکۆشانداده‌بێ و له‌ داهاتوو دا کاروچالاکی دیکه‌ به‌ڕێوه‌ده‌با.

شایانی باسه‌ دوای سه‌عات و نیوێک، کۆتایی هێنرا به کاره‌کانی ڕێپێوانه‌که.

کۆمیته‌ی پشتیوانی و هاوکاری له‌ په‌نابه‌رانی کورد.

-----------------------------------------------------------------------------------------------------

 

یاداشت نامه‌

 

 

 

 

به‌ڕێزان له‌ UNHCR ستۆکهۆڵم!

وێڕای سڵاو و ڕێز!

 

هه‌روه‌ک بۆخۆتان ئاگادارن که‌ ماوه‌ی چوارساڵه‌ نزیکه‌ی 1200 په‌نابه‌ری کورد (که‌ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن) له‌ باکوری وڵاتی عێراقه‌وه‌ (باشوری کوردستان)  چوونه‌ وڵاتی تورکیه‌ و له‌وێ په‌نایان بۆ UNHCR بردووه‌، پاش ماوه‌یه‌ک هه‌موویان به‌ گوێره‌ی یاسای 1951 ی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان وه‌کو په‌نابه‌ری سیاسی له‌ لایه‌ن UNHCR ه‌وه‌ وه‌رگیراون، به‌ڵام جێگای سه‌رنج و تێڕامان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ مافه‌کانی خۆیان وه‌کو په‌نابه‌ر له‌ لایه‌ن UNHCR ه‌وه‌ بێبه‌ش کراون.

 

به‌ ته‌واوی پڕۆسه‌ی ڕاگوێستنی ئه‌وان بۆ وڵاتانی سێهه‌م ڕاگیراوه‌، له‌بواری ماددی‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناڕێک و پێک یارمه‌تی ده‌درێن و یان هه‌ر نیانه‌، له‌بواری پزیشکی و ده‌رمانی‌یه‌وه‌ به‌ته‌واوی پشت گوێ خراون، له‌بواری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی منداڵه‌کانیانه‌وه‌ هیچ بیرێکی بنه‌ڕه‌تیان لێنه‌کراوه‌ته‌وه‌.

 

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ چه‌ندین جار بۆ داواکردنی مافه‌کانی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر نا عه‌داله‌تی‌یه‌کانی UNHCR له‌ وڵاتی تورکیه‌دا، به‌ڵام هه‌موو جارێ له‌گه‌ڵ به‌رخوردی توندی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌ووڕووبوون و په‌نابه‌ران بێ ئاکام ماونه‌وه‌، دیسان ئه‌وا زیاتر له‌ 40 ڕۆژه‌ په‌نابه‌ران له‌ زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی که‌ په‌نابه‌ریان لێده‌ژین ده‌ستیان کردووه‌ به‌ مانگرتن به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشوو کاربه‌ده‌ستانی UNHCR هیچ کارێکیان بۆ نه‌کردوون و مانگرتنه‌که‌شیان به‌رده‌وامه‌، هه‌روه‌ک له‌و وێنانه‌دا که‌ لێره‌ به‌ده‌ست خۆ نیشانده‌رانه‌وه‌ن و ئه‌و وێنانه‌ی که‌ له‌وێوه‌ ده‌نێردرێن‌ ته‌ندروستی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له‌ باروودۆخێکی زۆر ناله‌باردایه‌.

 

ئێمه‌ نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد، و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ئه‌و مرۆڤانه‌ین که‌ هه‌ر ئێستا له‌ به‌رده‌رگای UNHCR ڕاوه‌ستاون، داواتان لێده‌که‌ین که‌ به‌گوێره‌ی یاسای 1951 ی ژنێڤ تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی په‌نابه‌ران هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش بکرێ و وه‌کو و مرۆڤ و وه‌کو په‌نابه‌ر مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێن، داواتان لێده‌که‌ین گوشار بخه‌نه‌ سه‌رکاربه‌ده‌ستانی UNHCR له‌ وڵاتی تورکیه‌ و ده‌سه‌ڵات و تواناکانی خۆتان به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی داخوازه‌کانی په‌نابه‌ران به‌ زووترین کات جێ‌به‌جێ بکرێن که‌ بریتین له‌:

 

:: جێبه‌جێ کردنی یاسای 1951 ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ ژنێف، تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران.

:: ڕاگوێستنی به‌په‌له‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ وڵاتانی سێهه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه‌ له‌ مافه‌کانی خۆیان وه‌کو مرۆڤ و وه‌کو په‌نابه‌ر بێ‌به‌ش نه‌بن.

:: گۆڕینی یاسای 5683 ی وڵاتی تورکیه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ توریزم و گه‌شت و گوزار، که‌ به‌یارمه‌تی UNHCR به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا سه‌پاوه‌ و مافه‌کانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی تورکیه‌دا زۆر سنووردارکردووه‌.

 

کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد/ سوئێد.

15.07.2005

په‌ڕه‌ی : 1 2 پێشتر

کرته‌ بکه‌ سه‌ر وێنه‌کان بۆ بینینیان به‌ گه‌وره‌یی

PICT6949.jpg
PICT6950.jpg
PICT6951.jpg
PICT6952.jpg
PICT6953.jpg
PICT6954.jpg
PICT6955.jpg
PICT6956.jpg
PICT6957.jpg
PICT6958.jpg
PICT6959.jpg
PICT6960.jpg
PICT6961.jpg
PICT6963.jpg
PICT6964.jpg
PICT6965.jpg
PICT6966.jpg
PICT6967.jpg
PICT6968.jpg
PICT6969.jpg

په‌ڕه‌ی : 1 2 پێشتر

تزاهرات در استکهلم پایتخت سوئد

کمیته دفاع از پناهندگان ترکیه در سوئد روز جمعه 15،7،2005 برای رساندن ندای 1200 نفر پناهنده بلاتکلیف در جلو ‌‌‌یو-ان ستکهلم

رادیو پژواک  با  نعمت سروری بشنوید جمعه‌

 



طی هفته گذشته گزارشی به نام حقیقتی در مورد تظاهرات 8/7/2005 در شهر ژنو کمیته دفاع از پناهندگان کرد ایرانی در سویس چاپ و منتشر شد.

لازم به ذکر است که این اشخاص که به نام کمیته حمایت از پناهندگان کرد ایرانی اقدام به نوشتن و درج این مطلب نموده اند فاقد هرگونه اعتبار به نام کمیته می باشند .و ما انها را به نام کمیته نمی شناسیم.اسامی اعضای کمیته حمایت از پناهندگان در این بیاننامه درج میشود.
کمیته پناهندگان کرد ایرانی در ترکیه
۱۶/۷/۲۰۰۵

1/ ملوک شریعتی

2/ وه‌هاب به‌هرامی

3/ هیوا ناسیح

4/ سادق ناهومی

5/ به‌هیه‌ کاوه

6/ حاجی ئه‌نوه‌ر

7/ عوسمان تازیک

 پناهندگان کرد ایرانی قربانیان معاملات ورشوه گیریهاوباجگیریهای بعضی از مسئولین ودست اندرکاران با نفوذ ومقتدر حکومت ترکیه ویوئن


 با نزدیک شدن به اتمام پنجمین سال زندگی سخت ودشوار وکمر شکن وفلاکت بار پناهنده های کرد ایرانی در ترکیه باز هم شعبه کمیساریای عالی پناهندگان آنکارا دست از خیمه شب بازیهاوترفندهای خود بر نداشته وهمچنان با همکاری پلیس متعصب و ضد کرد ترکیه اقدام به فشارها وتحریم های مختلف و گوناگونی درمقابل پناهنده ها میکنند و در تمامی جلسات ونشستهایی که با نمایندگان پناهنده ها یا دیگر سازمان واحزاب داشته اند شانه از زیر بار مسئولیت خود خالی کرده وتمامی تقصیرات را به گردن حکومت ترکیه انداخته اند .در ضمن اگر به نتایج نشستها وجلسات آنها نگاهی دقیق بیندازیم وآنرا مورد بررسی وتجزیه وتحلیل  قرار بدهیم می بینیم که تمامی جواب ها وپاسخهای مسئولین یوئن کپی حرفهای ۴ سال گذشته بوده وبرای هیچ انسان عادی وعاقلی غیر قابل درک و تفهیم بوده وهیچ عقل سالمی آنرا در خود جا نمی دهد و پذیرای آن نیز نمی باشد بجز عقل وفهم خود آنها.
وقتی ازمسئولین یوئن پرسیده میشود مشکل اصلی وریشه ای این پناهنده ها با وجودیکه مطابق کنوانسیون ژنف بعنوان پناهنده پذیرفته شده اند چیست  از نگرانی حکومت ترکیه بخاطر روی آوردن دیگر پناهجویان از عراق صحبت میکنند مسئله اینجاست چرا حکومت ترکیه امنیت مرزهای خود را محکم ومسئولان و مأموران رشوه و باج بگیر خود را از سر مرز گرفته تا دفاتر مرکزی در آنکارادستگیروبه پای میز محاکمه نمی کشاند  تا از ورود پناهنده ها از شمال عراقی جلوگیری کنند در ضمن به چه دلائلی اینگونه قوانین و مقررات شامل حال پناهنجویانی که از مرزهای ایران،سوریه وروسیه وارد می شوند را به اجرا در نمی آورند.در اینجا باید خاطر نشان کرد همانگونه که همه میدانیم و از آن آگاهیم بخاطر اختلاف توازن مادی ومالی که این پناهنده ها نسبت به دیگران که باقدرت و ضربه پول پلیس و بعضی از مسئولین یوئن را میخرند گرفتار وروبروبوده و هستند .
مسئولان یوئن روز بعد اعلام میکنند که اینجا کشور سوم وپناهنده ها بعنوان خارجی در ترکیه شناخته شده اند در اینجا اگر به مدارک یوئن که به این پناهنده ها داده شده بنگریم مشاهده میکنیم که از طرف آنها این افراد بعنوان پناهنده مطابق کنوانسیون ژنف شناخته شده اند در ضمن اگر ترکیه کشور سوم برای آنها میباشد چرا از مزایا وحقوقات پناهندگی همچون دیگر پناهنده ها که در کشورهای سوم اسکان داده شده اند برخوردار وبهره مند نیستند؟ همچنین اگر بعنوان خارجی توسط حکومت ترکیه شناخته شده اند به چه دلیلی به قوانین خارجی بودن آنها احترام نگذاشته وبه آنها اجازه تعین محل سکونت، تدریس، کار کردن ودیگر امکانات خارجی بودن را به آنها نمیدهند و همه چیز را از آنها سلب کرده و با آنها همچون برده های به زنجیر کشیده شده واسیران جنگی رفتار بعمل می آورند کدام خارجی حاضر به اقامت درچنین کشوری که سیستم وپایه و قوانین آن مملو وآکنده ازحرکات غیر انسانی ، ظلم و ستم ، نژاد پرستی،رشوه خواری و باجگیری ،عدم درک و مفهومات انسانی واجتماعی و تمامی توصیفات منفی وضد بشری آنرا تشکیل داده اند میباشد.
وقتیکه از مسائل مالی وحقوقی ودرمانی از مسئولان بی مسئولیت این کمیساریا توضیح خواسته میشود میگویند بودجه مالی  آنها از یوئن عراق تأمین میشود در اینجا باید به آنها گفت که عینک مات ومبهوت را از چشمانشان بردارند و به حقایق و واقعیات با چشمانی طبیعی وغیر مسلح نگاه کنند وتنها باابراز وبیان این چند سئوال میتوانیم جوابگوی این مسئله باشیم و آن اینکه آیا دفتر و مقر وشعبه کمیساریا در عراق وجود دارد که این ادعا را میکنند ؟ چرا زمانیکه یوئن در عراق فعال بود پناهنده های شمال عراقی را قبول میکردند وترکیه برای آنها کشور سوم نبود وآنها راتحت پوشش مالی ودرمانی قرار میدادند وبه کشور سوم انتقال می دادند؟
با وجود این همه پاسخهای غیر منطقی وغیر قابل قبول وهمچنین تمامی مسائل که به حکومت ترکیه نسبت داده وتقصیرات را متوجه آنها میکنند از مسئولین یوئن سئوال میشود  چرا یوئن آنکارا به کنوانسیون ژنف پایبند نیست و حقوق وکمک مالی را از آنها سلب کرده است اگر بودجه آنها از یوئن عراق تأمین میشود با وجود عدم این سازمان در حال حاضر وهمچنین در مدت این۴ سال چرا و به چه دلیل از مرکز عالی پناهنده گان در ژنف تقاضای ارسال حق وحقوق آنها را نکرده اند؟
در هر مرحله و با سپری شدن چند ماه مغز گنجشکی این مسئولان به کار می افتد وابتکار و نوآوری تازه وجدیدی را از خود بروز میدهد واین
بار دیگر بهانه زیاد بودن این پناهنده ها را هم مطرح وبیان میکنند در مجموع تعداد کیس های این پناهنده ها از ۳۵۰ کیس تجاوز نمیکند آیا در عرض نزدیک به این ۵ سال این کمیساریا کسی یا افرادی را به کشور سوم انتقال نداده اند که چنین ادعایی را میکنند باوجودیکه چندین کیس ازاین پناهنده ها  ساپورت مالی هم شده اند وتا بحال موفق به دریافت خروجی که مطابق با مدارک موجود وگفته های امنیت مرکزی(امنیت دیکمن آنکارا)تقاضای اجازه خروج از طرف کمیساریای عالی پناهندگان به آنها ارسال وداده میشود نشده اند.و کمیساریای شعبه آنکارا همیشه و در همه حال از دادن مدرکی مستند وملموس در رابطه با پاسخها وگفته های خود ارائه نداده وبقول معروف مسئولان این شعبه همیشه ضربه ای به میخ وضربه ای به نعل زده اند.


این مسئولان بالاخره ونهایتاً تا کی میتوانند خود را گول زده ومیخواهند پناهنده ها را دنبال نخود سیاه بفرستند وکلاه برسرآنها بگذارند وبایستی به این آگاه باشند که حقایق همچون آتشی هستند که زیر خاکستر پنهان شده اند و با وزیدن بادی خاکسترها از روی آن زدوده و کنار داده میشوند وهر فرازی نشیبی،هرشبی روزی وهر آغازی پایانی بدنبال دارد و دیگر حرفهای کهنه وقدیمی وتکراری آنهابرای هیچ پناهنده ای قابل قبول نبوده واعتباری ندارد وبقول معروف حنای آنها دیگر رنگی ندارد.
۱۲/۷/۲۰۰۵
علی کریمی

 

 

 

 

به‌نگه‌واز!

 
 

ڕۆژی شه‌ممه‌09.07.2005 له‌ شاری ستۆکهۆڵم کۆمیته‌ی پشتیوانی و هاوکاری په‌نابه‌رانی کورد له‌ وڵاتی سوئێد، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ داخوازه‌ ڕه‌واکانی 1200 په‌نابه‌ری کورد له‌ وڵاتی تورکیه‌، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پێکهێنا و له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا ڕۆژی هه‌ینی 16.07.2005 له‌ به‌رده‌رگای "UNHCR" له‌ شاری ستۆکهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سوئێد خۆنیشاندانێک به‌ڕێوه‌بچێ.

ئامانجی ئه‌م خۆنیشاندانه بریتی‌یه‌ له‌ پشتیوانی له‌ داخوازه‌ ڕه‌واکانی 1200 په‌نابه‌ری کورد له‌ وڵاتی تورکیه‌ که‌ ئێستا له‌ بارودۆخێکی زۆر ناله‌باری ئه‌منی، ڕۆحی و جیسمی دا ده‌ژین و له‌ سایه‌ی که‌مکاری " UNHCR " له‌ وڵاتی تورکیه‌دا ‌ چاره‌نووسێکی نادیاریان هه‌یه‌، له‌ هه‌مان کاتدا هه‌روه‌ک ئاگادارن له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتی تورکیه‌ که‌ په‌نابه‌ریان لێده‌ژین مانگرتنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌ و په‌نابه‌رانی مانگرتوو ڕۆژ به‌ڕۆژ ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپی ده‌چێ، ئه‌رکی نیشتیمانی و له‌هه‌مان کاتدا ئینسانی هه‌موو مرۆڤدۆستێکه‌ بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کجاری گیروگرفته‌کانی ئه‌وان هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ هه‌ڵێنێته‌وه‌، ئه‌م خۆنیشاندانه‌ سه‌ره‌تای زنجیره‌ چالاکیه‌کی به‌رده‌وام ده‌بێ تا ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م داخوازه‌ ڕه‌واکانیان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌سه‌رجه‌م، کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ مرۆڤدۆسته‌کان، ڕێکخراو و ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌ریه‌کان و هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌که‌ین که‌ پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌ و کاره‌کانمان بۆ خزمه‌ت به‌ په‌نابه‌ران بکه‌ن و به‌ به‌شداریتان له‌م خۆ نیشاندانه‌دا پشتیوانی خۆتان بۆ خۆشک و برا و هاونیشتیمانه‌کانی خۆتان نیشان بده‌ن.

ئادرێسی شوێنی خۆنیشاندانه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

 
 
Ynglinga gatan 14
11347 STOCKHOLM

ئادرێسی شوێنی خۆنیشاندانه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

 
 

بۆ پێوه‌ندی گرتن و زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م کۆمیته‌یه و خۆنیشاندانه‌که‌‌:

 
 
mariwan_ni@yahoo.com +46 73 565 75 56

:: مه‌ریوان نستانی

kardo60@hotmail.com +46 73 760 04 13

:: ڕوخسانا

refugees@lawan.se  

:: یان:

 
   
   
   

   چه‌ند دیمه‌نێک له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مانگرتنی په‌نابه‌ران. وێنه‌١   وێنه‌٢    وێنه‌٣.

ڕاگه‌یندراوی‌ژماره 9

 

به تێپه‌ڕینی چل ڕۆژ له ده‌ستپێکی مانگرتنه‌که‌مانه‌وه به سه‌رنج دان به داواکاری و پێڕاسپاردنی دۆست و پشتیوانه‌کانمان به تایبه‌ت حیزب ، ڕێکخرا و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی و مافپه‌روه‌ره‌کان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی تورکیه‌دا و پێداگری و به‌ڵێنی ئه‌وان له‌ مه‌ڕ به‌شوێنداچوونی کێشه‌که‌مان و به‌ مه‌به‌ستی پێدانی ده‌رفه‌تێک به کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری خێرای گرفته‌کانمان به پێ‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ که له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و کومیساریاوه له ئانکارا به به‌شداری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی تورکیه به په‌نابه‌ران دراوه ،له ڕۆژی 11/07/2005 وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ مانگرتنه‌که‌مان ڕاده‌گرین!

ئێمه 47 په‌نابه‌ری مانگرتوو له خواردن که زۆربه‌مان تووشی نه‌خۆشی‌یه‌کانی ده‌زگای خواردن، خوێن ، عه‌سه‌ب و ... هاتووین ، ڕاده‌گه‌ینین ئامانجی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره مانگرتنه وه‌کو شێوه‌یه‌کی ئیجباری بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ، ئاکامی به‌سترانی هه‌موو ڕێگاکان بووه و ئێستا که ئیمکانی گه‌یشتنی ده‌نگمان به هه‌موو لایه‌ک په‌یدا بووه ڕێگاکانی دیکه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئه‌گرینه پێش و تا کاتی دیاری کراوی یه‌ک مانگه که UNHCR بتوانێ به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه ڕۆژانه له به‌رده‌م نووسینگه‌کانی ئه‌و کومیساریایه له تورکیه دا کۆ ده‌بینه‌وه و له ئه‌گه‌ری پشت گوێ خرانی داواکاری‌یه‌کانمان له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری ده‌ست پێکردنه‌وه‌‌یه‌کی چڕ و توندی کرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌مان داوه!

لێره‌دا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانین مان بۆ هاوکاری و پشتگری هه‌موو ئه‌و ڕاگه‌یه‌ن و بڵاوکراوه ، ماڵپه‌ڕ و ویبلاگ ، حیزب ، رێکخراو و که‌سایه‌تی سیاسی و مافپه‌روه‌رانه که به‌ ده‌نگمانه‌وه هاتوون ، داوای پشتگری و هه‌وڵی زیاتریان ئه‌که‌ین بۆ گوڕینی سیاسه‌تی UNHCR سه‌باره‌ت به ئێمه و ڕاگوازتنمان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م !

کۆمه‌لی 1200 که‌سه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه پێویستی به پشتگری زیاتری هه‌موو لایه‌کتان هه‌یه بۆ ڕزگار بوون له‌م نه‌هامه‌تی‌یه‌ی تێدایه!

11/07/2005

کومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو- تورکیه

, 2005

ئاگادارى
حیزب و رێکخراوه‌ کوردىیه‌کان
!
کۆر و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ردۆسته‌کان
!
رێکخراوه‌ سینفى و که‌لتوورى و رۆشنبیرى و پیشه‌یی‌یه‌کان
!
هاونیشتمانانى دڵسۆز
!
رۆژى هه‌ینى 08/07/2005 خۆپێشاندانێکى هێمانانه‌ له‌ ژنێڤ وڵاتى سویسرا له‌ لایه‌ن ئازیز و دڵسۆزانى دانیشتووى ئه‌م وڵاته‌وه‌، بۆ به‌رده‌م کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران وڕێ‌خرا و هاوکات خۆپێشاندانێکى دیکه‌ له‌ لایه‌ن په‌نابه‌رانى کورد له‌ تورکیا ناسراو به‌ شیمالى عێراق بۆ به‌ر ده‌م باره‌گاى UNHCR له‌ ئانکارا به‌رێوه‌چوو، ناوه‌رۆکى هه‌ر دوو ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه‌ بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و بۆ ئاگادار بوون له‌ سه‌ر بارودۆخى په‌نابه‌رانى کوردى ئێران له‌ تورکیه‌ و فشار هێنان بۆ کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بوو
.
له‌ ژنێڤ هه‌یئه‌تێک به‌ نوێنه‌رایه‌تى خۆپێشانده‌ران که‌ بریتی بۆ له‌: خوشکه‌ که‌ژال عه‌بباسى، کاک ته‌یمور، نوێنه‌رى حیزبى سه‌وزه‌کانى سویسرا و نوینه‌رى حیزبى سوسیالیستى سویسرا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى UNHCRبریتى بۆ: به‌رپرسى به‌شى سیاسه‌ته‌ گشتی‌یه‌کانى ئه‌و رێکخراوه‌، به‌رپرسى به‌شى ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوو وه‌کیل که‌ کارى یاساییه‌کانى کومیساریاى په‌نابه‌ران ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه‌، له‌و دانیشتنه‌ دا بارودۆخى ناله‌بارى په‌نابه‌ران به‌ گشتى له ‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى UNHCRخرایه‌ به‌ر باس و داواکارىیه‌کان پێشکه‌ش کران، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ دواى تێپه‌ر بوونى نزیکه‌ى 4 ساڵ به‌ سه‌ر ناله‌بارترین ڕه‌وشى ژیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌، به‌رپرسانى UNHCR شتێکى تازه‌یان بۆ هه‌یئه‌تى کومیته‌ى پشتیوانى په‌نابه‌ران پێ‌ نه‌بوو جگه‌ له‌ دووباره‌ کردنه‌وه‌ى شته‌ کۆنه‌کانیان، پێویسته‌ بگوترێ به‌رپرسانى UNHCR له‌ ئه‌نکاراش هه‌ر قه‌وانه‌ کۆنه‌که‌یان لێ دایه‌وه‌ و شتێکى تازه‌یان له‌ جانتا دا نه‌بوو. هه‌ر دوو دانیشتنه‌که‌ى نوێنه‌رانى په‌نابه‌ران له‌ ژنێڤ و ئه‌نکارا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى UNHCR دا ئه‌و شتانه‌ى که‌ وه‌کو هه‌میشه‌ ووترانه‌وه‌ بریتى بوون له‌:

  1. تورکیه‌ ویزاى خروجیتان ناداتێ
  2. تورکیه‌ وڵاتى سێهه‌م به‌ حیساب دێ
  3.  دێپورت ناکرێنه‌وه‌
  4. به‌رده‌وامین له‌ به‌دواداچوونى کاره‌کانتان
  5.  ژماره‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ زۆر و ناتوانین بیانگوازینه‌وه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ هه‌موو ساڵێ زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ به‌ به‌ر چاوى ئێمه‌ دا بۆ وڵاتانى دیکه‌ ده‌رده‌چێ که‌ هه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌ به‌ڕێزه‌ به‌رێ‌یان ده‌کا. له‌ هه‌موو سه‌یرتر ئه‌و خه‌ڵکانه‌ هه‌موویان به‌ ئیجازه‌ى کۆمارى ئیسلامى و به‌ پاسپۆرت دێنه‌ تورکیه‌ و هه‌ر به‌و پاسپۆرته‌وه‌ خۆیان ته‌حویلى UNHCR ده‌ده‌ن. جا له‌وه‌ش ده‌گه‌رێن که‌ چۆن که‌سێک له‌گه‌ڵ رێژیمێکى وه‌کو کۆمارى ئیسلامى موشکیلاتى هه‌بێت و له‌ رێگاى قانونى و به‌ پاسپۆرتى ره‌سمى له‌ ئێران دێته‌ ده‌رێ !؟ له‌ لایه‌ن کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران هه‌ر به‌ زووى کاروباریان ره‌دیف ده‌کرێ و له‌ ماوه‌ى که‌متر له‌ یه‌ک ساڵ دا بۆ وڵاتانى ئوسترالیا، ئه‌مریکا، که‌نه‌دا و وڵاتانى ئوروپایی ده‌نێردرێن. له‌ ماوه‌ى یه‌ک مانگ دا 800 که‌س له‌و خه‌ڵکانه‌ ته‌نیا له‌ شارى قه‌یسه‌رى‌یه‌وه‌ رۆیشتوون. به‌ڵام که‌ کار ده‌گاته‌ سه‌ر په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى ناسراو به‌ شیمالى عێراق، که‌ موشکیلاتى جیددیان هه‌یه‌ و گیانیان هه‌میشه‌ له‌ مه‌ترسى دایه‌، بڕو به‌هانه‌کانى UNHCR  گوڵ ده‌که‌ن، ڕه‌نگه‌ هۆى ئه‌و کاره‌ ته‌نیا خودى UNHCR بزانێ‌ و به‌س.

با لێره‌ دا سوکه‌ گله‌ییه‌کیش له‌ حیزیه‌کانى لاى خۆمان بکه‌ین که‌ هه‌مووى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ساڵانێکى زۆر زه‌حمه‌تیان له‌ ریزى ئه‌وان دا بۆ گه‌یشتن بۆ ئازادى کێشاوه‌ و ئه‌ندامى ئه‌م حیزبانه‌ بوون و له‌ هیچ مه‌ترسیه‌ک نه‌سله‌مینه‌ته‌وه‌ و ئێستاش خۆیان به‌ کوڕ و کچى ئه‌و حیزبانه‌ ده‌زانن و شانازى به‌ ڕابردوویانه‌وه‌ ده‌که‌ن. که‌چى له‌ رۆژێکى وه‌کو ئه‌مرۆ دا که‌ هه‌ر ئه‌و رۆلانه‌ى دوێنێ له‌ بارودۆخێکى ئاو که‌وتوون، ئاوڕێکیان لێ ناده‌نه‌وه‌، نموونه‌ى خۆپێشاندانى سویسرا بۆ به‌ر ده‌م باره‌گاى UNHCR له‌ ژنێڤ ئه‌وه‌مان به‌ باشى بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌.
هیوادارین که‌ نموونه‌ى ژنێڤ له‌ وڵاتانى دیکه‌ که‌ قه‌راره‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوو دا خۆپێشاندانى هاوچه‌شنه‌ بکرێ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و حیزبه‌کان به‌ جیددى هاوکار و پشتیوان بن بۆ نه‌جات دانى رۆڵه‌کانیان و پاساو بۆ ئه‌وه‌ نه‌هێنه‌وه‌ که‌ له‌به‌ر فلان شت نه‌چوون
.
ئێمه‌ لێره‌ دا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رى سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو لایه‌ک، دیسان داوا ده‌که‌ین که‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ که‌ دراون و ده‌درێن هه‌ر وا به‌رده‌وام بن و زیاتر په‌ره‌بستێنن تا به‌ڵکو ئاکامێکى باش، به‌ زه‌حمه‌تى هه‌موو لایه‌ک وه‌ده‌ست بێت
.
کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌
09/07/2005
تورکیه‌

 
 کۆمه‌ک بکه‌ن به‌ په‌نابه‌رانى مانگرتوو له‌ تورکیا

2005

ئاگاداری
بۆ هاوکاری و پشتیوانی کردن له‌ داواکانی په‌نابه‌رانی کورد له‌ تورکیه رۆژی پێنج شه‌ممه 29ی ژووئه‌ن ساڵی 2005 کومێته‌یه‌ک به‌ناوی " کومێته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌ تورکیه-
نۆروێژ" پێک هات.
ئامانجی ئه‌م کومێته‌یه بریتی‌یه له‌ گه‌یاندنی ده‌نگ و داخوازه‌کانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به شیمالی عێراقی ناسراون، به بیروڕای گشتیی نۆروێژ و کۆڕوکۆمه‌ڵه سیاسی، ده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوه به‌شه‌ردۆسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

ئه‌و کومێته‌یه دژی هه‌ر چه‌شنه که‌ڵک وه‌رگرتنێکی تایبه‌تی‌یه له‌ ناو و پرستیژی کومێته‌ و کێشه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه بۆ قازانجی شه‌خسی و ناوی تاک.

داوا له کۆمه‌ڵگای نۆروێژ و کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ین که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌کرێ هاوکاری و ڕێنوێنیی ئه‌و کومێته‌یه بکه‌ن.
ده‌توانن به‌و شێوه‌یه پێوه‌ندیمان پێوه‌ بگرن
Refugees1200@yahoo.no
004799527561
004798464549
004793831358
004790209841

سوپاس بۆ گشت لایه‌ک
کومێته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌ تورکیه-نۆروێژ


به‌ ئاگادارى هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌یه‌نین                که‌ رۆژى هه‌ینى ریَکه‌وتى 08/07/2005 کاتژمیَر 14:00ى دواى نیَوه‌ره‌ به‌ کاتى سویسرا، خوشک و برایانى دڵسۆزمان که‌ دانیشتووى ئه‌م ووڵاته‌ن بۆ هاوپشتى کردن له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیه‌ ناسراو به‌ شیمالى عیَراق له‌ به‌ر ده‌رگاى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران له‌ شارى ژنیَڤ کۆ ده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ نزیکه‌وه‌ و جاریَکى دیکه‌ ده‌نگى مه‌زلوومیه‌تى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ لىَ قه‌وماوانه‌ راسته‌وخۆ بگه‌یه‌نىَ گوێ به‌رپرسان و کار به‌ ده‌ستانى UNHCR و به‌ نسیبه‌تى سیاسه‌ته‌کانیان سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ و راگرتنیان بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له‌ چاره‌نووسیَکى نادیار و نه‌دانه‌وه‌ى هیچ وه‌ڵامیَکى رِوون به‌ 1200 کوردى ئاواره‌ خۆپیَشاندانى هیَمنانه‌ بکه‌ن.
بۆیه‌ لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو خێرخوازان، دڵسۆزان، نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان و هاوڵاتیانى کورد له‌ هه‌ر جیَگایه‌کى دونیا که‌ هه‌ن که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ چوونى ئه‌و ئازیزانه‌ بۆ به‌ر ده‌م کۆمیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران UNHCR له‌ ژنێڤ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ به‌ ته‌له‌فۆن فشارى زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ریَکخراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌ک راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌و حه‌ره‌که‌ته‌ ئیعترازیه‌ دا به‌شدارى بکه‌ن.

ژماره‌ ته‌له‌فۆن کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران به‌م شیَوه‌یه‌: 0041 22 73 98 111

هه‌ر لیَره‌ دا راده‌گه‌یه‌نین که‌ له‌ وڵاتانى که‌نه‌دا، به‌ریتانیا و هوله‌ندا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند کومیته‌یه‌کى پشتیوانى و هاوپشتى پیَک هاتووه‌ که‌ داوا له‌ هاوڵاتیانى کوردى دانیشتووى ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌که‌ین بۆ پشتیوانى له‌ په‌نابه‌ران پیَوه‌ندى بکه‌ن به‌م کومیتانه‌وه‌ به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌:
کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیا/ سویسرا 0041 71 53 46 592
کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیا/ سـویَـــد 0046 73 76 00 413
کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیا/ ئالــمان 0049 17 34 40 65 50
کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیا/ که‌نه‌دا 001 20 44 80 77 10
کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیا/ به‌ریتانیا 0044 29 20 30 71 85
کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیا/ هوله‌ندا 0031 64 48 76 685
ده‌ستى هاوکاریتان له‌ دووره‌وه‌ ده‌گووشین.

 

کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له‌ تورکیه‌
05/07/2005
تورکیه‌



ناونیشانى سه‌فاره‌تى تورکیه‌ له‌ ولاَتانى جیهان:

Country: Almanya
Embassy:Berlin ( Berlin )
Address:Runge Str.9 10179 Berlin
Phone:(49-30) 275 850
Fax:(49-30) 275 90 915

 

Country:  Swizterland
Embassy: Berne (Bern)
Address: LOMBACHWEG, 33 3006-BERNE
Phone:(41-31) 350 70 70
Fax:(41-31) 352 88 19

 

Country: Belzhika
Embassy: Bruxelles ( Bruksel )
Address:4, RUE MONTOYER 1000 BRUXELLES
Phone:( 32-2 ) 513 40 95 - 513 60 58 - 513 61 42
Fax:(32-2) 514 07 48

 

Country: Finlandiya
Embassy: Helsinki (Helsinki)
Address:PUISTOKATU 1 B A3 00140 HELSINKI
Phone:( 358-9 ) 681 10 30 - 681 10 31
Fax:( 358-9 ) 65 50 11

 

Country: Sweden
Embassy: Stockholm (Stokholm)
Address: DAG HAMMARSKJŐLDS VAG 20 115 27 STOCKHOLM
Phone:( 46-8 ) 23 08 40 - 41 - 42 - 43 - 44 - 45
Fax:( 46-8 ) 663 55 14 - 662 80 23

 

Country: Avustralya
Embassy:Canberra ( Kanbera )
Address:60 MUGGA WAY, RED HILL A.C.T. 2603
Phone:( 61-2 ) 629 502 27 - 629 502 28
Fax:( 61-2 ) 623 965 92

 

Country: Danimarka
Embassy:Copenhagen ( Kopenhag )
Address:ROSBAEKSVEJ 15 2100 COPENHAGEN 0
Phone:( 45 ) 39 20 27 88 - 39 20 23 96 - 39 20 25 34 39 20 24 52
Fax:( 45 )39 20 51 66

 

Country: Hollanda
Embassy:Lahey ( Lahey )
Address:Jan Everstraat 2514 BS The Hague
Phone:( 31-70 ) 360 49 12 - 13 - 14
Fax:( 31-70 ) 361 79 69

 

Country: U.S.A
Embassy:Washington D.C ( Vasington )
Address:2525 MASSACHUSETTS AVENUE,N.W. WASHINGTON, D.C 20008
Phone:Kons.Sb: (1-202) 612 67 00 (10 HAT) (1-202) 612 67 40-41
Fax:( 1-202 ) 659 07 44

 

 

 

Country: Ingiltere
Embassy: London ( Londra )
Address:43 BELGRAVE SQUARE LONDON SWIX 8 PA
Phone:(44-207) 393 02 02 (3 lines)- (44-207) 393 95 52
Fax:(44-207) 393 00 66

 

Country: Norway
Embassy:Oslo ( Oslo )
Address:HALVDAN SVARTES GATE 5,N-0244 OSLO
Phone:( 47 ) 22 44 99 20 - 22 44 99 71 - 22 44 75 26
Fax:( 47 ) 22 55 62 63

 

Country: Kanada
Embassy:Ottawa ( Ottova )
Address:197 Wurtemburg St. Ottawa, Ontario K1N 8L9 CANADA
Phone:(613)789-4044
Fax:(613)789-3442

 

Country: Fransa
Embassy:Paris ( Paris )
Address:16, Avenue de Lamballe 75016 PARIS
Phone:( 33-1 ) 53 92 71 12 - 53 92 71 39 - 42 88 47 54 45 25 02 28
Fax:( 33-1 ) 45 20 41 91

 

Country: Italya
Embassy:Rome ( Roma )
Address:VIA PALESTRO, 28 00185-ROME
Phone:( 39-06 ) 494 15 47 - 446 99 32 - 446 99 33
Fax:( 39-06 ) 494 15 26

 

Country: Nemsa (Otrish)
Embassy: Wien (Viyana )
Address:PRINZ EUGEN STR. 40 1040 WIEN
Phone:( 43-1 ) 505 73 38 - 505 04 27 - 504 12 85 505 40 81
Fax:( 43-1 ) 505 36 60

راگه‌یه‌ندراوی‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ دژواری‌ په‌نابه‌رانی‌ کوردی‌ ئێرانی‌ له‌ تورکیه‌

 

کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی‌ لایه‌نگری‌ مافه‌کانی‌ مرۆڤـ!
ده‌وڵه‌تان‌و حیزب‌و رێکخراوه‌کانی‌ دێموکرات‌و ئازادیخواز!
راگه‌یه‌نه‌ جیهانی‌یه‌کان!
هاونیشتمانانی‌ به‌ڕێز!
خه‌ڵکی‌ به‌شه‌ره‌ف‌و چه‌وساوه‌ی‌ کورد!

له‌م رێگه‌وه‌ به‌ ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ کورده‌ ئێرانی‌یه‌کان، چه‌ند ساڵه‌ بۆ ده‌ربازکردنی‌ گیان‌و ژیان خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ر‌و دژی‌مرۆڤایه‌تی‌یه‌کانی‌ کۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، نیشتمان‌و ماڵـی‌ خۆیان چۆڵ‌ کردوه‌‌و له‌ شێوه‌ی‌ په‌نابه‌ری‌ سیاسی‌ له‌ ولاتی‌ تورکیه‌دا ئاواره‌ ماونه‌ته‌وه‌‌و تووشی‌ دژوارترین بارودۆخی‌ ژیان بوون.
ئه‌م گرووپه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ 1200 که‌س ده‌بن له‌ ره‌وشێکی‌ زۆر مه‌ترسیداردان.
به‌شێک له‌مانه‌ زیاتر له‌ 5 تا 6 ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری‌ کومیساریای‌ به‌رزی‌ کاروباری‌ په‌نابه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانن.
زۆربه‌یان که‌یسی‌ قبووڵییان بۆ وڵاتی‌ سێهه‌می‌ په‌نابه‌رخواز هه‌یه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی‌ درێژه‌ چاوه‌ڕوانی‌‌و نه‌بوونی‌ پێداویستی‌یه‌کانی‌ ژیانێکی‌ ساده‌‌و ئینسانی‌‌و دابین نه‌بوونی‌ ئاسایش‌و پێداویستی‌ ماڵـی‌، ئه‌وانی‌ تووشی‌ دۆخێکی‌ زۆر خه‌فه‌تبار‌و ده‌ردهێنه‌ر کردوه‌.
له‌ لایه‌که‌وه‌ ئه‌وان له‌ لایه‌ن پۆلیسی‌ تورکیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ده‌رکردن‌و ته‌حویل درانه‌وه‌یان به‌ده‌ستی‌ ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی‌ ئیتلاعاتی‌ ئێران، لـێ‌ده‌کرێ‌.
ئێستا چه‌ند رۆژه‌ کۆمه‌ڵـێ‌ له‌م رۆڵه‌ به‌وه‌فایانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ ئێمه‌ بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌‌و یارمه‌تیخوازی‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن‌و له‌ ره‌وشێکی‌ زۆر ناله‌باردان.
ئێمه‌ وێڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ رای‌ ئێوه‌ بۆ لای‌ ئه‌م دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ راده‌کێشین، داوا ده‌که‌ین که‌ خێراتر بۆ پێشگرتن له‌ روودانی‌ تیراژیدییه‌کی‌ گه‌وره‌، لێپرسینه‌وه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی‌ ئه‌وان‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی‌ سێهه‌م هه‌نگاوی‌ دڵسۆزانه‌ بهاوێژن.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ هاریکاری‌یه‌کی‌ دڵسۆزانه‌ ئاماده‌یه‌.

 

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ رێزمان دا
نوێنه‌رایه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ـ پاریس
29 ـ 6 ـ 2005

www.kurdistanmedia.com

 

 

به‌ریزان ریکخراوه‌ سیاسیه‌کان، کور و کومه‌له‌ ئینسان دوسته‌کان

 

 

روژی هه‌ینی ٨ مانگی یولی له‌به‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوه‌کان لقی په‌نابه‌ران له‌ شاری ژنو له‌ ولاتی سویسرا میتینگیک له‌ لایه‌ن کورده‌کانی په‌نابه‌ری دانیشتوی ولاتی سویس بو پشتیوانی کردن له‌ ویست و داخوازیه‌کانی  په‌نابه‌رانی کورد له‌ ولاتی تورکیه‌ ساز ده‌کریت. به‌م بونه‌وه‌ داوای هاوکاری و پشتیوانی له‌ له‌ ئیوه‌ی به‌ریز ده‌که‌ین.

 

 

سپاس بو به‌شداریتان

کومیته‌ی هاوپشتی له‌ په‌نابه‌رانی تورکیه‌/سویس

کۆمیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌

حیزب و رێکخراوه‌ کوردستانیه‌کان !

کۆر و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ردۆست و هه‌ڵسوراوانى مافى مرۆڤ !

کۆمه‌ڵه‌‌ کوردى و که‌لتوورى و رۆشنبیریه‌کان له‌ ولآتانى جیهان !

سه‌رئه‌نجام دواى چه‌ندین ئاگادارى و رِاگه‌یاندراو له‌ مه‌ر ناله‌بارى رِه‌وشى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى خوشک و برایانى دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، بۆ هاوپشتى و پشتیوانى له‌و په‌نابه‌رانه‌ و بۆ ناڕه‌‌زایی و ئیعتراز به‌ سیاسه‌ته‌کانى UNHCR سه‌باره‌ت به‌ ئه‌وان، ده‌ست به‌ خۆپێشاندانى هێمنانه‌ بۆ به‌ر ده‌رگاى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌رانى له‌ ژنێڤ و بۆ نوسینگه‌کانى دیکه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌ و سه‌فاره‌ته‌کانى تورکیه‌ له‌ پایته‌ختى ولآتانى دیکه‌ى ئوروپایی ده‌که‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ولآتى سویسرا له‌ ؟؟؟؟؟؟ ده‌چنه‌ شارى ژنێڤ و له‌وىَ خۆپێشاندان ساز ده‌که‌ن. به‌لآم تا ئێستا رێکه‌وتى کۆبوونه‌وه‌ى دڵسۆزانى دیکه‌ ڕوون نیه‌.

ئێمه‌ جارێکى دیکه‌ داوا له‌ هه‌موو هاونیشتمانمان له‌ هه‌ر جێگایه‌ک که‌ هه‌ن ده‌که‌ین، بۆ هاوده‌نگى کردن و هاوپشتیوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى ده‌نگى خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگى ئه‌و هاووڵاتىیانه‌ى که‌ به‌و مه‌به‌سته‌ له‌ ئوروپا خۆپێشاندان ساز ده‌که‌ن. تا به‌ڵکو به‌ هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ک کارێک بکرێ بۆ ئه‌وه‌ى 1200 کوردى ئاواره‌ له‌و چاره‌نووسه‌ نادیاره‌ رزگاریان بێت. به‌شێکى به‌رچاو له‌و 1200 که‌سه‌ ذن و مندالَ و کیذ و کورى تازه‌ پێگه‌یشتوون که‌ ماوه‌ى چوار سالَه‌ له‌ خوێندن و پێگه‌یشتن و هه‌موو ئیمکاناتى ذیانى ئه‌مرۆ بىَ به‌شن و ته‌نانه‌ت خه‌ریکه‌ بێ تاوانانه‌ له‌  ناو فه‌رهه‌نگ و که‌لتوورێکى نه‌شیاو دا به‌ بىَ ده‌سه‌لآتى ده‌توێنه‌وه‌.

پێویسته‌ به‌ ئاگادارى هه‌موو لایه‌ک بگه‌یه‌نین که‌ بۆ فشار خستنه‌سه‌ر کومیساریاى باڵاى په‌نابه‌ران له‌ تورکیه‌ و هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌ره‌که‌تى ئیعتیرازى له‌ ئوروپا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى که‌ له‌ شاره‌کانى ئیکسى شه‌هیر و قاره‌مان مانیان گرتووه‌، چوونه‌ به‌رده‌رگاى رێکخراوى مافى مرۆڤ  له‌ ئه‌نکارا و بریاره‌ ئه‌مرۆ 05/07/2005 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان مانگرتووان، رێکخراوى مافى مرۆڤ  (ئه‌نکارا)، وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیه‌ و کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران دا پێک بێت. ئێمه‌ له‌ نه‌تیجه‌ى ئه‌م دانیشتنه‌ پاشان هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌.

ویست و داخوازیه‌کانى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى ناسراو به‌ شیمالى عێراق له‌ تورکیه‌ بریتین له‌:

1. جێبه‌جێکردنى به‌ په‌له‌ى به‌نده‌کانى یاساى 1951 ذنێڤى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران UNHCR.

2. گواستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ ولآتى سىَهه‌م،که‌ هه‌موویان وه‌کو په‌نابه‌رى سیاسى له‌ لایه‌نUNHCRه‌وه‌ وه‌رگیراون.

3. گۆرینى یاساى 5683ى ده‌وڵه‌تى تورکیه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ توریزم و گه‌ش و گوزار، که‌ به‌ هاوکارى نێوان UNHCR و ده‌وڵه‌‌تى تورکیه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دا سه‌پاوه‌.

تکایه‌ بۆ رێکخستنى رێپێوانه‌کانى ولآتان په‌یونده‌ى بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى  خۆپێشاندانه‌کان په‌یوه‌ندى بگرن:

کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیا/ سویسرا     92 65 34 15 7 0041

کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیا/ سـوێـــد     413 00 76 73   0046

کومیته‌ى پیشتوانى له‌ په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیا/ ئالــمان     50 65 40 34 17 0049

پێشه‌کى سوپاسى ماندوو بوونى هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌ین.

کۆمیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌

05/07/2005

تورکیه‌

 

بانگه‌واز

به تێپه‌ڕ بوونی مانگێک له ده‌‌ستپێکردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئێمه له به‌ر ده‌رکی نووسینگه‌ی کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری وان ، ڕووی ڕاستی ئه‌و کومیساریا و هاوکاری ئاشکرا و شاراوه‌ یان له گه‌ڵ پولیس بۆ گوشار خستنه سه‌ر په‌نابه‌ران ، سیاسه‌تی ئه‌وان له مه‌ڕ به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ چاره‌ نووسی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژ‌هه‌ڵات ده‌رخستووه !

له سه‌ره‌تای ده‌‌ست پێکردنی جم و جووڵی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینما‌نه‌وه که خۆی له خۆی دا به دژی سیاسه‌تی هه‌په‌سێردراو ڕاگرتن و پشت گوێ خرانمانه‌وه گرتوومانه‌ته پێش و تا ئه‌ورۆش که ئه‌و ڕێکخراوه‌ نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ی به‌رپرسی پاراستنی گیانی مرۆڤه ئاواره‌کان داوا له پولیسی تورک ئه‌کا بۆ سه‌رکوتکردنی ، هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌یان به‌رده‌وام هه‌ر باسی هه‌بوونی گرفتی فه‌ننی له چاره‌سه‌ری گرفته‌که‌ی ئێمه‌یان کردوه که پاش تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ له خۆ ناساندنمانه‌وه به UNHCR و ساڵ و نیوێک پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی قه‌بووڵی داواکاری په‌نابه‌ریمانه‌وه هێشتا خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنین!!؟؟ و که‌ی به ئاکام ئه‌گا که‌س نازانێ!؟

له هه‌رحاڵدا هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ و کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووهکان له کێشه‌که‌ی ئێمه دا گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ که له دانیشتنه‌کانمان له گه‌ڵ به‌رپرسانی UNHCR دا ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست‌تێ‌‌وه‌ردان و دیپورت کرانه‌وه‌مان به ده‌ستی پولیس و به ڕه‌زایه‌تی ئه‌وان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها بێ‌ده‌نگی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر مانگرتووان له به‌ر ده‌رکه‌ی نووسینگه‌که‌ی‌دا و حازر نه‌بوون به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نه تورکیه‌کان ، هه‌مووی نیشانه‌ی گرتنه‌پێشی سیاسه‌تێکی تایبه‌ته له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی ناسراو به "شماڵ عێراقی"!

کار به جێگایه‌ک گه‌یشتووه که پولیس ده‌ستووری به نه‌خۆشخانه‌کان داوه که نه‌ینه ده‌م ئه‌و نه‌خۆشه ئۆرژانسانه‌مانه‌‌وه که به هۆی هیچ نه‌خواردنه‌وه له ماوه‌ی یه‌ک مانگ مانگرتنه‌وه تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسی‌دار بوون و له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا به‌شه ئۆرژانسه‌کانی نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تی‌یه‌کانی تورکیه له شاری "وان" حازر به ناردنی ئامبۆلانس و ڕاگرتنی مانگرتووه نه‌خۆشه‌کان نه‌بوون و به ڕاشکاوی باسی سیاسی بوونی کێشه‌که و ده‌ستووری پولیس بۆ نه‌هاتنیان ده‌که‌ن!

پێداگری پولیس و UNHCR و هه‌نگاوی پێشپێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی کرده‌وه‌ی مانگرتنه‌که‌مان له ڕادیو و تێلویزیونی تورکیه‌دا نیشانه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ ده‌رخستنی سیاسه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌ن !

له هه‌ر حاڵدا سیاسه‌تیان هه‌رچی بێ پێویسته کوتایی پێ بهێنرێ و ده‌بێ له به‌رامبه‌ری دا هێزی ڕاگر پێک بهێنرێ ! کارێکی ئاواش هاوکاری‌یه‌کی گشت لایه‌نه‌ی ده‌وێ و گرووپی په‌نابه‌رانی مانگرتوو که هه‌ر ڕۆژ ژماره‌یان ڕوو له زیاد بوون دایه ، بۆ پێکهێنانی ئه‌و هێزه هاتووه‌ته پێش و گیانی بۆ دووایی هێنان به‌م بار و دۆخه‌ نا له باره له مه‌ترسی خستووه !

ئیمه‌ی مانگرتوو که هه‌موومان تێکوشه‌ری سیاسی و به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی دژبه‌رانی حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران بووین و هه‌ین ، گاڵته پێکرانی چاره‌نووسی 1200 مرۆڤ و تێکوشه‌ری سیاسی کورد و ئێرانی گاڵته به سه‌رجه‌م دژبه‌رانی نیزامی ئیسلامی ئێران ده‌زانین و له‌م باره‌وه بێ ده‌نگی گرووپه‌ ئۆپۆزیسیونه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دژی قازانجی هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌زانین و جارێکی دیکه ‌ داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین پێش کوتایی هاتنی دوایین هێزی هاوارمان ، بۆ کوتایی هێنان به‌م بار و دۆخه تاڵ و ناله‌باره کاری به کرده‌وه بکه‌ن و به پێکهێنانی کومیته‌یه‌کی بێ‌لایه‌ن به به‌شداری هه‌موو گرووپ و ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌وڵی بۆ بده‌ن ! بێده‌نگی له‌م بار ودۆخه‌دا مل دانواندن له به‌رامبه‌ر دوژمنانی هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌زانین!

02/06/2005

کومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو

ناوی مانگرتووان:

امید رستم گرجی فرزاد حقپرست خبات قریشی ظاهر جامعی

حسن اندرزا کارو روشنی ژیلا شهسواری منصور خالدی

ناصر عنایتی وریا تکان تپه ابوبکر عزیزی کمال جانعلی پور

پرویز نعمتی فیض الله زندی علی ترابی آزاد صلواتی

جلیل کریمی ابوبکر قادری ایوب امینی فرهاد فتاحی

گلاویژ فتاحی نادر عنایتی حسین فقیه سام فیضی

قادر فیشال خطایی یحیا صوفی جمیل فتحی ارسلان مریخی

ارسلان مصطفایی کامل نوری عمر محمودی خدامراد رستمی

فریده محمدی شورش رحمانی جهانگیر نصرتی

Ö:: راگه‌یاندنى کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌ (ناسراو به‌ شیمالى عێراق(

کۆمیته‌ى په‌نابه‌رانى  کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌

مه‌ترسى جیددى بۆ سه‌ر گیانى په‌نابه‌رانى مانگروتووى کوردى ئێرانى له‌ تورکیا تا دىَ زیاتر ده‌بىَ هاوکات له‌گه‌ڵ وه‌ڕىَ خستنى شه‌پۆلى هاوده‌ردى و هاوپشتى خوشک و برایانى دڵسۆزمان له‌ سه‌رتاسه‌رى دونیا، مانگرتنى په‌نابه‌رانیش هه‌ر وا درێژه‌ى هه‌یه‌، دوو رۆژ له‌وه‌ پێش له‌ شارى قاره‌مان 3 که‌سى دیکه‌ بۆ پشتیوانى هاورىَکانیان مانیان له‌ خواردن گرت که‌ ناوه‌کانیان بریتین له‌ : 1. شۆرشى ره‌حمانى 2. فه‌ریده‌ محه‌ممه‌دى 3. فاتح ڕه‌سولى. هه‌روه‌ها له‌ شارى یوزگات یش 4 که‌س بۆ پشتیوانى له‌ مانگرتووانى تر ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن که‌ ناوه‌کانیان بریتین له‌: 1. ئه‌رسه‌لان میرخانى 2. عومه‌ر مه‌حموودى 3. عه‌بدوڵڵا مسته‌فایی 4. کامیل نورى.

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ له‌ شارى وان یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ ناوى زاهیر جامیعى که‌ ماوه‌یه‌کى زۆر مانى له‌ خواردن گرتووه‌، له‌ به‌ر ڕه‌وشى ناله‌بارى ته‌ندروستى تووشى حاڵه‌تێکى شه‌له‌لى بووه‌ و به‌ زوویی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و شاره‌.

ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج و تیڕامانه‌ نوسینگه‌ى UNHCR له‌ شارى وان، داواى له‌ به‌شى پێراگه‌یشتن (ئورژانس)ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و شاره‌ کردووه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کارى ئورژانس بۆ ناوبراو و هاوڕىَیانى نه‌کرىَ و هیچ هاوکارێکى پزیشکى نه‌کرێن. داخوا کومیساریاى باڵاى په‌نابه‌ران چ ده‌سکه‌وتێکى ژێر به‌ ژێرى سیاسى و ماددى له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌ ئینسانکوژه‌کانى وه‌کو کۆمارى ئیسلامى ده‌ست ده‌که‌وىَ، که‌ ئاوا به‌ گێر وکێشه‌ى په‌نابه‌ران و ته‌نانه‌ت به‌ مه‌رگى ئه‌وان دڵخۆشن، ئاخۆ که‌س نىیه‌ بپرسىَ ئه‌و شێوه‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ى UNHCR به‌و شێوه‌ مافیایىیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ چى و له‌ پێناوى چیه‌؟ ئه‌دى وێژدانى مرۆڤایه‌تى له‌ ئاست ئه‌و کرده‌وه‌ قیزه‌ونانه‌ى ئه‌و رێکخراوه‌ چى ده‌ڵىَ؟ یان ئه‌و ویژدانه‌ش له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کان ده‌که‌وێته‌ ژێر بارانى ڕه‌حمه‌تى دیبلوماسى و له‌و لافاوه‌ دا نغرۆ ده‌بىَ

پێویسته‌ هه‌ر لێره‌ دا ئه‌وه‌ش بڵێن که‌ خوشکه‌ گه‌ڵاویژى فه‌تاحى که‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ناله‌بارى ڕه‌وشى ته‌ندروستى گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئیسکى شه‌هیر، به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى ده‌ربڕینى زیاتر، ڕازى نه‌بوو هیچ جۆره‌ پیڕاگه‌یشتنێکى بۆ بکرىَ و خۆى دایه‌ ده‌ست چاره‌نووسێکى نادیارتر.

ئێمه‌ جاریکى دیکه‌ داواى به‌ په‌له‌ ده‌که‌ین له‌ هه‌موو مرۆڤدۆستێک له‌ سه‌رتاسه‌رى دونیا، ده‌نگى خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگى ئه‌و دڵسۆزانه‌ که‌خۆیان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ رێپێوانى ناڕه‌زایی بۆ هاوپشتى کردنى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى دونیا.

با هه‌موومان هاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ى که‌ UNHCR بۆ سات و سه‌وداکانى خۆى له‌وه‌ زیاتر گاڵته‌ به‌ چاره‌نووسى 1200 په‌نابه‌رى کورد نه‌کا. لێره‌ دا جیىَ خۆیه‌تى سوپاسى هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ بکه‌ین که‌ ژیان و کارى خۆیان ده‌خه‌نه‌ لاوه‌ و ئاماده‌ى خۆپێشاندانه‌کانى به‌ر ده‌رگاى نوسینگه‌کانى UNHCR و سه‌فاره‌ته‌کانى تورکیه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى دونیا ده‌بىَ.

کومیته‌ى په‌نابه‌رانى  کوردى ئێرانى له‌ تورکیه‌

                       02/07/2005

تورکیه‌

راگه‌یه‌ندراوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران- سوێد، له‌ مه‌ر رۆله‌ دلسۆز و په‌نابه‌رانی کوردی دانیشتوی تورکیا. >>>

طلاعیه
در رابطه با شرکت درانتخابات اعضاء کمیته دفاع از پناهنده های سیاسی سوئد


روز شنبه ۲/۷/۲۰۰۵ساعت ۱۰ صبح گردهمایی ونشستی برای انتخاب اعضاء کمیته پشتیبانی از پناهنده های سیاسی سوئد برگزار خواهد شد و در این رابطه از تمامی افراد واشخاصی که تمایل به شرکت دراین جلسه دارند دعوت به شرکت وهمکاری بعمل می آوریم وآرزومند وامیدواریم که با شرکت خود  برای هر چه بهترو باشکوه برگزارنمودن این نشست و انتخاب کردن اعضاء ما را در این راستا یاری دهید.
در ضمن برای کسب اطلاعات بیشتر و همچنین حضور وآماده گی خود با شماره تلفن۰۷۳۹۷۵۳۴۲۰و یا با آدرس

الکترونیکی kdps_2005@yahoo.se  باما تماس حاصل فرمائید.

 

     کمیته دفاع از پناهنده های سیاسی ـسوئد