|
مه‌ترسى جیددى بۆ سه‌ر گیانى په‌نابه‌رانى مانگروتووى کوردى ئێرانى له تورکیا تا دىَ زیاتر ده‌بىَ هاوکات له‌گه‌ڵ وه‌ڕىَ خستنى شه‌پۆلى هاوده‌ردى و هاوپشتى خوشک و برایانى دڵسۆزمان له سه‌رتاسه‌رى دونیا، مانگرتنى په‌نابه‌رانیش هه‌ر وا درێژه‌ى هه‌یه، دوو رۆژ له‌وه پێش له شارى قاره‌مان 3 که‌سى دیکه بۆ پشتیوانى هاورىَکانیان مانیان له خواردن گرت که ناوه‌کانیان بریتین له : 1. شۆرشى ره‌حمانى 2. فه‌ریده محه‌ممه‌دى 3. فاتح ڕه‌سولى. هه‌روه‌ها له شارى یوزگات یش 4 که‌س بۆ پشتیوانى له مانگرتووانى تر ده‌ستیان دایه مانگرتن که ناوه‌کانیان بریتین له: 1. ئه‌رسه‌لان میرخانى 2. عومه‌ر مه‌حموودى 3. عه‌بدوڵڵا مسته‌فایی 4. کامیل نورى. به‌ڵام به داخه‌وه له لایه‌کى دیکه‌وه له شارى وان یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه به ناوى زاهیر جامیعى که ماوه‌یه‌کى زۆر مانى له خواردن گرتووه، له به‌ر ڕه‌وشى ناله‌بارى ته‌ندروستى تووشى حاڵه‌تێکى شه‌له‌لى بووه و به زوویی گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و شاره. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج و تیڕامانه نوسینگه‌ى UNHCR له شارى وان، داواى له به‌شى پێراگه‌یشتن (ئورژانس)ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌و شاره کردووه که به هیچ شێوه‌یه‌ک کارى ئورژانس بۆ ناوبراو و هاوڕىَیانى نه‌کرىَ و هیچ هاوکارێکى پزیشکى نه‌کرێن. داخوا کومیساریاى باڵاى په‌نابه‌ران چ ده‌سکه‌وتێکى ژێر به ژێرى سیاسى و ماددى له لایه‌ن حکومه‌ته ئینسانکوژه‌کانى وه‌کو کۆمارى ئیسلامى ده‌ست ده‌که‌وىَ، که ئاوا به گێر وکێشه‌ى په‌نابه‌ران و ته‌نانه‌ت به مه‌رگى ئه‌وان دڵخۆشن، ئاخۆ که‌س نىیه بپرسىَ ئه‌و شێوه هه‌ڵسوکه‌وته‌ى UNHCR به‌و شێوه مافیایىیه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ چى و له پێناوى چیه؟ ئه‌دى وێژدانى مرۆڤایه‌تى له ئاست ئه‌و کرده‌وه قیزه‌ونانه‌ى ئه‌و رێکخراوه چى ده‌ڵىَ؟ یان ئه‌و ویژدانه‌ش له کۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کان ده‌که‌وێته ژێر بارانى ڕه‌حمه‌تى دیبلوماسى و له‌و لافاوه دا نغرۆ ده‌بىَ !؟ پێویسته هه‌ر لێره دا ئه‌وه‌ش بڵێن که خوشکه گه‌ڵاویژى فه‌تاحى که ئه‌ویش له‌به‌ر ناله‌بارى ڕه‌وشى ته‌ندروستى گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئیسکى شه‌هیر، به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى ده‌ربڕینى زیاتر، ڕ‌ازى نه‌بوو هیچ جۆره پیڕاگه‌یشتنێکى بۆ بکرىَ و خۆى دایه ده‌ست چاره‌نووسێکى نادیارتر. ئێمه جاریکى دیکه داواى به په‌له ده‌که‌ین له هه‌موو مرۆڤدۆستێک له سه‌رتاسه‌رى دونیا، ده‌نگى خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگى ئه‌و دڵسۆزانه که‌خۆیان ئاماده کردووه بۆ رێپێوانى ناڕه‌زایی بۆ هاوپشتى کردنى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیه له سه‌رتاسه‌رى دونیا. با هه‌موومان هاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ى که UNHCR بۆ سات و سه‌وداکانى خۆى له‌وه زیاتر گاڵته به چاره‌نووسى 1200 په‌نابه‌رى کورد نه‌کا. لێره دا جیىَ خۆیه‌تى سوپاسى هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه بکه‌ین که ژیان و کارى خۆیان ده‌خه‌نه لاوه و ئاماده‌ى خۆپێشاندانه‌کانى به‌ر ده‌رگاى نوسینگه‌کانى UNHCR و سه‌فاره‌ته‌کانى تورکیه له سه‌رتاسه‌رى دونیا ده‌بىَ. کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیه 02/07/2005 تورکیه |