په‌ڕه‌ی : | 1 | 2 | پێشتر |
په‌ڕه‌ی : | 1 | 2 | پێشتر |
خۆ نیشاندانێک بۆ پشتیوانی له داخوازه‌کانی 1200 په‌نابه‌ری کورد له و‌ڵاتی تورکیه.
ڕۆژی هه‌ینی 17-07-2005 کاتژمێر 11:30 - 13:00 له لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی په‌نابه‌رانی کورد، ڕێپێوانێکی هێمنانه، له به‌رده‌م باره‌گای ڕێکخراوی UNHCR، له شاری ستۆکهۆڵم، به به‌شداری زیاتر له 100 که‌س به‌ڕێوه چوو.
به‌شدارانی ڕێپێوانه‌که به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه، پشتگیری خۆیان له داواکاری و داخوازه ڕه‌واکانی 1200 په‌نابه‌ری کورد که له و‌ڵاتی تورکیا له بارودۆخێکی، ناهه‌مواردان، ده‌ربڕی و ناڕازایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر سستی و به‌دوادانه‌چوون و وه‌ڵام‌نه‌دانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ڕێکخراوی "UNHCR"، نیشاندا.
له درێژه‌ی خۆنیشاندانه‌که‌دا، گفتوگۆیه‌کی دۆستانه له نێوان ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆنیشانده‌ران و ده‌سته‌یه‌ک له به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکهاتوو له Brian Gorlick کارمه‌نه‌ندی پێوه‌ندیه ناوچه‌یی‌یه‌کان و Mans Nyberg به‌رپرسی پێوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی UNHCR له شاری ستۆکهۆڵم، پێکهات. له‌م گفتوگۆیه‌دا نوێنه‌رانی خۆنیشانده‌ران، به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان له شاری ستۆکهۆڵم له مه‌به‌ستی ڕێپێوانه‌که ئاگادارکردوو، داواکاری خۆنیشانده‌رانیان پێشکه‌شکردن، هه‌روه‌ها لیستی ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره‌یان پێشکه‌ش کردن که ئێستا له تورکیه‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها باسی بارودۆخی زۆر ناله‌باری په‌نابه‌رانیان له هه‌موو بواره‌کانه‌وه باسکرد و ڕاشکاوانه ڕه‌خنه‌یان له UNHCR گرت که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکردنی داخوازه‌کانی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دا که‌مترخه‌میان کردووه.
له کۆتایی ڕێپێوانه‌که‌دا، به‌ڕێز مه‌ریوان نستانی، به نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له په‌نابه‌ران بۆ ئاماده‌بووان قسه‌ی کرد، به‌ڕێز نستانی له‌قسه‌کانیدا، به‌کورتی باسی له‌م داواکارییانه کرد که پێشکه‌ش به به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کراون و وتی: که به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕێزه‌وه داواکارییه‌کانیان وه‌رگرتووه و به‌ڵێنیانداوه که بیانگه‌یه‌ننه ده‌ست ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان و کارمه‌ندانی " UNHCR" له و‌ڵاتی تورکیه له داواکاری و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و خۆنیشانده‌رانه ئاگادار بکه‌نه‌وه.
به‌ڕێز نستانی له کۆتاییدا، سوپاسی ئاماده‌بوون و ماندوبوونی به‌شداربووانی کردوو هه‌روه‌ها وتی: که ڕێز‌و سوپاسی به‌رپرسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانتان له شاری ستۆکهۆڵم پێڕاده‌گه‌یه‌نم بۆ نیشاندانی ئه‌م ڕه‌فتاره شارستانیه له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێپێوانه‌که‌دا، هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که کۆمیته‌ی پشتیوانی و هاوکاری له په‌نابه‌رانی کورد به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و تێکۆشانداده‌بێ و له داهاتوو دا کاروچالاکی دیکه به‌ڕێوه‌ده‌با.
شایانی باسه دوای سه‌عات و نیوێک، کۆتایی هێنرا به کاره‌کانی ڕێپێوانه‌که.
کۆمیته‌ی پشتیوانی و هاوکاری له په‌نابه‌رانی کورد.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
یاداشت نامه
به‌ڕێزان له UNHCR ستۆکهۆڵم!
وێڕای سڵاو و ڕێز!
هه‌روه‌ک بۆخۆتان ئاگادارن که ماوه‌ی چوارساڵه نزیکه‌ی 1200 په‌نابه‌ری کورد (که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن) له باکوری و‌ڵاتی عێراقه‌وه (باشوری کوردستان) چوونه و‌ڵاتی تورکیه و له‌وێ په‌نایان بۆ UNHCR بردووه، پاش ماوه‌یه‌ک هه‌موویان به گوێره‌ی یاسای 1951 ی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وه‌کو په‌نابه‌ری سیاسی له لایه‌ن UNHCR ه‌وه وه‌رگیراون، به‌ڵام جێگای سه‌رنج و تێڕامان ئه‌وه‌یه که ئه‌و په‌نابه‌رانه له مافه‌کانی خۆیان وه‌کو په‌نابه‌ر له لایه‌ن UNHCR ه‌وه بێبه‌ش کراون.
به ته‌واوی پڕۆسه‌ی ڕاگوێستنی ئه‌وان بۆ وڵاتانی سێهه‌م ڕاگیراوه، له‌بواری ماددی‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ناڕێک و پێک یارمه‌تی ده‌درێن و یان هه‌ر نیانه، له‌بواری پزیشکی و ده‌رمانی‌یه‌وه به‌ته‌واوی پشت گوێ خراون، له‌بواری په‌روه‌رده و خوێندنی منداڵه‌کانیانه‌وه هیچ بیرێکی بنه‌ڕه‌تیان لێنه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه چه‌ندین جار بۆ داواکردنی مافه‌کانی خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر نا عه‌داله‌تی‌یه‌کانی UNHCR له و‌ڵاتی تورکیه‌دا، به‌ڵام هه‌موو جارێ له‌گه‌ڵ به‌رخوردی توندی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به‌ره‌ووڕووبوون و په‌نابه‌ران بێ ئاکام ماونه‌وه، دیسان ئه‌وا زیاتر له 40 ڕۆژه په‌نابه‌ران له زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی که په‌نابه‌ریان لێده‌ژین ده‌ستیان کردووه به مانگرتن به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشوو کاربه‌ده‌ستانی UNHCR هیچ کارێکیان بۆ نه‌کردوون و مانگرتنه‌که‌شیان به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ک له‌و وێنانه‌دا که لێره به‌ده‌ست خۆ نیشانده‌رانه‌وه‌ن و ئه‌و وێنانه‌ی که له‌وێوه ده‌نێردرێن ته‌ندروستی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له باروودۆخێکی زۆر ناله‌باردایه.
ئێمه نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له په‌نابه‌رانی کورد، و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ئه‌و مرۆڤانه‌ین که هه‌ر ئێستا له به‌رده‌رگای UNHCR ڕاوه‌ستاون، داواتان لێده‌که‌ین که به‌گوێره‌ی یاسای 1951 ی ژنێڤ تایبه‌ت به مافه‌کانی په‌نابه‌ران هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش بکرێ و وه‌کو و مرۆڤ و وه‌کو په‌نابه‌ر مافه‌کانیان پێشێل نه‌کرێن، داواتان لێده‌که‌ین گوشار بخه‌نه سه‌رکاربه‌ده‌ستانی UNHCR له و‌ڵاتی تورکیه و ده‌سه‌ڵات و تواناکانی خۆتان به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی داخوازه‌کانی په‌نابه‌ران به زووترین کات جێبه‌جێ بکرێن که بریتین له:
:: جێبه‌جێ کردنی یاسای 1951 ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له ژنێف، تایبه‌ت به په‌نابه‌ران.
:: ڕاگوێستنی به‌په‌له‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ وڵاتانی سێهه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیکه له مافه‌کانی خۆیان وه‌کو مرۆڤ و وه‌کو په‌نابه‌ر بێبه‌ش نه‌بن.
:: گۆڕینی یاسای 5683 ی و‌ڵاتی تورکیه که تایبه‌ته به توریزم و گه‌شت و گوزار، که به‌یارمه‌تی UNHCR به‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا سه‌پاوه و مافه‌کانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له و‌ڵاتی تورکیه‌دا زۆر سنووردارکردووه.
کۆمیته‌ی هاوکاری و پشتیوانی له په‌نابه‌رانی کورد/ سوئێد.
15.07.2005
په‌ڕه‌ی : | 1 | 2 | پێشتر |
په‌ڕه‌ی : | 1 | 2 | پێشتر |