ڕاگه‌یندراوی‌ژماره 9
به تێپه‌ڕینی چل ڕۆژ له ده‌ستپێکی مانگرتنه‌که‌مانه‌وه به سه‌رنج دان به داواکاری و پێڕاسپاردنی دۆست و پشتیوانه‌کانمان به تایبه‌ت حیزب ، ڕێکخرا و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی و مافپه‌روه‌ره‌کان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی تورکیه‌دا و پێداگری و به‌ڵێنی ئه‌وان له مه‌ڕ به‌شوێنداچوونی کێشه‌که‌مان و به مه‌به‌ستی پێدانی ده‌رفه‌تێک به کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری خێرای گرفته‌کانمان به پێ ئه‌و به‌ڵێنانه که له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و کومیساریاوه له ئانکارا به به‌شداری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی تورکیه به په‌نابه‌ران دراوه ،له ڕۆژی
11/07/2005 وه بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ مانگرتنه‌که‌مان ڕاده‌گرین!ئێمه 47 په‌نابه‌ری مانگرتوو له خواردن که زۆربه‌مان تووشی نه‌خۆشی‌یه‌کانی ده‌زگای خواردن، خوێن ، عه‌سه‌ب و ... هاتووین ، ڕاده‌گه‌ینین ئامانجی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره مانگرتنه وه‌کو شێوه‌یه‌کی ئیجباری بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ، ئاکامی به‌سترانی هه‌موو ڕێگاکان بووه و ئێستا که ئیمکانی گه‌یشتنی ده‌نگمان به هه‌موو لایه‌ک په‌یدا بووه ڕێگاکانی دیکه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئه‌گرینه پێش و تا کاتی دیاری کراوی یه‌ک مانگه که
UNHCR بتوانێ به سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه ڕۆژانه له به‌رده‌م نووسینگه‌کانی ئه‌و کومیساریایه له تورکیه دا کۆ ده‌بینه‌وه و له ئه‌گه‌ری پشت گوێ خرانی داواکاری‌یه‌کانمان له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری ده‌ست پێکردنه‌وه‌یه‌کی چڕ و توندی کرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی‌مان داوه!لێره‌دا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین مان بۆ هاوکاری و پشتگری هه‌موو ئه‌و ڕاگه‌یه‌ن و بڵاوکراوه ، ماڵپه‌ڕ و ویبلاگ ، حیزب ، رێکخراو و که‌سایه‌تی سیاسی و مافپه‌روه‌رانه که به ده‌نگمانه‌وه هاتوون ، داوای پشتگری و هه‌وڵی زیاتریان ئه‌که‌ین بۆ گوڕینی سیاسه‌تی
UNHCR سه‌باره‌ت به ئێمه و ڕاگوازتنمان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م !کۆمه‌لی
1200 که‌سه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه پێویستی به پشتگری زیاتری هه‌موو لایه‌کتان هه‌یه بۆ ڕزگار بوون له‌م نه‌هامه‌تی‌یه‌ی تێدایه!11/07/2005
کومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو- تورکیه