کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤـ! ده‌وڵه‌تان‌و حیزب‌و رێکخراوه‌کانی دێموکرات‌و ئازادیخواز! راگه‌یه‌نه جیهانی‌یه‌کان! هاونیشتمانانی به‌ڕێز! خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف‌و چه‌وساوه‌ی کورد! له‌م رێگه‌وه به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین که کۆمه‌ڵێک له کورده ئێرانی‌یه‌کان، چه‌ند ساڵه بۆ ده‌ربازکردنی گیان‌و ژیان خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ر‌و دژی‌مرۆڤایه‌تی‌یه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیشتمان‌و ماڵـی خۆیان چۆڵ کردوه‌و له شێوه‌ی په‌نابه‌ری سیاسی له ولاتی تورکیه‌دا ئاواره ماونه‌ته‌وه‌و تووشی دژوارترین بارودۆخی ژیان بوون. ئه‌م گرووپه گه‌وره‌یه که زیاتر له 1200 که‌س ده‌بن له ره‌وشێکی زۆر مه‌ترسیداردان. به‌شێک له‌مانه زیاتر له 5 تا 6 ساڵه چاوه‌ڕوانی بڕیاری کومیساریای به‌رزی کاروباری په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانن. زۆربه‌یان که‌یسی قبووڵییان بۆ وڵاتی سێهه‌می په‌نابه‌رخواز هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌کی درێژه چاوه‌ڕوانی‌و نه‌بوونی پێداویستی‌یه‌کانی ژیانێکی ساده‌و ئینسانی‌و دابین نه‌بوونی ئاسایش‌و پێداویستی ماڵـی، ئه‌وانی تووشی دۆخێکی زۆر خه‌فه‌تبار‌و ده‌ردهێنه‌ر کردوه. له لایه‌که‌وه ئه‌وان له لایه‌ن پۆلیسی تورکیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردن‌و ته‌حویل درانه‌وه‌یان به‌ده‌ستی ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئیتلاعاتی ئێران، لـێ‌ده‌کرێ. ئێستا چه‌ند رۆژه کۆمه‌ڵـێ له‌م رۆڵه به‌وه‌فایانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و یارمه‌تیخوازی ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن‌و له ره‌وشێکی زۆر ناله‌باردان. ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی که رای ئێوه بۆ لای ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره راده‌کێشین، داوا ده‌که‌ین که خێراتر بۆ پێش‌گرتن له روودانی تیراژیدییه‌کی گه‌وره، لێپرسینه‌وه له په‌روه‌نده‌ی ئه‌وان‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی سێهه‌م هه‌نگاوی دڵسۆزانه بهاوێژن. له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌ر چه‌شنه هاریکاری‌یه‌کی دڵسۆزانه ئاماده‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمان دا نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ـ پاریس 29 ـ 6 ـ 2005 |