ئاگادارى
حیزب و رێکخراوه کوردىیه‌کان !
کۆر و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کان !
رێکخراوه سینفى و که‌لتوورى و رۆشنبیرى و پیشه‌یی‌یه‌کان !
هاونیشتمانانى دڵسۆز !
رۆژى هه‌ینى 08/07/2005 خۆپێشاندانێکى هێمانانه له ژنێڤ وڵاتى سویسرا له لایه‌ن ئازیز و دڵسۆزانى دانیشتووى ئه‌م وڵاته‌وه، بۆ به‌رده‌م کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران وڕێ‌خرا و هاوکات خۆپێشاندانێکى دیکه له لایه‌ن په‌نابه‌رانى کورد له تورکیا ناسراو به شیمالى عێراق بۆ به‌ر ده‌م باره‌گاى UNHCR له ئانکارا به‌رێوه‌چوو، ناوه‌رۆکى هه‌ر دوو ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و بۆ ئاگادار بوون له سه‌ر بارودۆخى په‌نابه‌رانى کوردى ئێران له تورکیه و فشار هێنان بۆ کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئه‌و په‌نابه‌رانه بوو.
له ژنێڤ هه‌یئه‌تێک به نوێنه‌رایه‌تى خۆپێشانده‌ران که بریتی بۆ له: خوشکه که‌ژال عه‌بباسى، کاک ته‌یمور، نوێنه‌رى حیزبى سه‌وزه‌کانى سویسرا و نوینه‌رى حیزبى سوسیالیستى سویسرا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى UNHCRبریتى بۆ: به‌رپرسى به‌شى سیاسه‌ته گشتی‌یه‌کانى ئه‌و رێکخراوه، به‌رپرسى به‌شى ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوو وه‌کیل که کارى یاساییه‌کانى کومیساریاى په‌نابه‌ران ده‌که‌ن کۆبوونه‌وه، له‌و دانیشتنه دا بارودۆخى ناله‌بارى په‌نابه‌ران به گشتى له گه‌ڵ هه‌یئه‌تى UNHCRخرایه به‌ر باس و داواکارىیه‌کان پێشکه‌ش کران، به‌ڵام به داخه‌وه دواى تێپه‌ر بوونى نزیکه‌ى 4 ساڵ به سه‌ر ناله‌بارترین ڕه‌وشى ژیانى ئه‌و په‌نابه‌رانه، به‌رپرسانى UNHCR شتێکى تازه‌یان بۆ هه‌یئه‌تى کومیته‌ى پشتیوانى په‌نابه‌ران پێ نه‌بوو جگه له دووباره کردنه‌وه‌ى شته کۆنه‌کانیان، پێویسته بگوترێ به‌رپرسانى UNHCR له ئه‌نکاراش هه‌ر قه‌وانه کۆنه‌که‌یان لێ دایه‌وه و شتێکى تازه‌یان له جانتا دا نه‌بوو. هه‌ر دوو دانیشتنه‌که‌ى نوێنه‌رانى په‌نابه‌ران له ژنێڤ و ئه‌نکارا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى UNHCR دا ئه‌و شتانه‌ى که وه‌کو هه‌میشه ووترانه‌وه بریتى بوون له:
با لێره دا سوکه گله‌ییه‌کیش له حیزیه‌کانى لاى خۆمان بکه‌ین که هه‌مووى ئه‌و په‌نابه‌رانه ساڵانێکى زۆر زه‌حمه‌تیان له ریزى ئه‌وان دا بۆ گه‌یشتن بۆ ئازادى کێشاوه و ئه‌ندامى ئه‌م حیزبانه بوون و له هیچ مه‌ترسیه‌ک نه‌سله‌مینه‌ته‌وه و ئێستاش خۆیان به کوڕ و کچى ئه‌و حیزبانه ده‌زانن و شانازى به ڕابردوویانه‌وه ده‌که‌ن. که‌چى له رۆژێکى وه‌کو ئه‌مرۆ دا که هه‌ر ئه‌و رۆلانه‌ى دوێنێ له بارودۆخێکى ئاو که‌وتوون، ئاوڕێکیان لێ ناده‌نه‌وه، نموونه‌ى خۆپێشاندانى سویسرا بۆ به‌ر ده‌م باره‌گاى UNHCR له ژنێڤ ئه‌وه‌مان به باشى بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه.
هیوادارین که نموونه‌ى ژنێڤ له وڵاتانى دیکه که قه‌راره له ماوه‌ى داهاتوو دا خۆپێشاندانى هاوچه‌شنه بکرێ دووباره نه‌بێته‌وه و حیزبه‌کان به جیددى هاوکار و پشتیوان بن بۆ نه‌جات دانى رۆڵه‌کانیان و پاساو بۆ ئه‌وه نه‌هێنه‌وه که له‌به‌ر فلان شت نه‌چوون.
ئێمه لێره دا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رى سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو لایه‌ک، دیسان داوا ده‌که‌ین که ئه‌و هه‌وڵانه که دراون و ده‌درێن هه‌ر وا به‌رده‌وام بن و زیاتر په‌ره‌بستێنن تا به‌ڵکو ئاکامێکى باش، به زه‌حمه‌تى هه‌موو لایه‌ک وه‌ده‌ست بێت.
کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیه
09/07/2005
تورکیه