ئاگادارێک سه‌باره‌ت به ئاکامى سه‌ردانى کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به شیمالى عیَراق بۆ ئانکارا و خۆپیشاندانى کورده‌کانى وڵاتى سوئیَد
بۆ تاوتۆکردنى کیَشه‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى ناسراو به شیمالى عیَراق، کومیته‌ى په‌نابه‌ران له تورکیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانیَکى ریَکخست بۆ ئانکارا، به مه‌به‌ستى دانیشتن له‌گه‌ڵ ریَکخراو و حیزبه تورکیه‌کان بۆ گه‌یاندنى کیَشه‌ى ئه‌م کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره، رۆژى چوارشه‌ممه و پیَنج شه‌ممه 14 و 15/07/2005 کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى سه‌ردانى ئه‌م ریَکخراوانه‌ى کرد، هیومن رایتس واچ لقى تورکیه، ئه‌منستى ئینترناسیونال لقى تورکیه هاک و ئوزگورلوکلر پارتیسى، و چه‌ند ریَکخراویَکى تر.
هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌ک دا که راپورتیَکى تیَر و ته‌سه‌لى له خۆ گرتبوو له‌مه‌ر کیَشه‌ى په‌نابه‌ران، به زمانى ئینگلیزى درایه 14 سه‌فاره‌تى وڵاتانى ئوروپایی و ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوسترالیا و هه‌روه‌ها سه‌ردانى هه‌ر دوو نویَنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کیَتى نیشتمانى کوردستان کرا و به ووردى باس له‌و کیَشانه کرا.
به داخه‌وه له هه‌موو ئه‌و دانیشتانه دا هیچ ئومیَدیَک بۆ باشتر بوونى بارودۆخى ئه‌و په‌نابه‌رانه له هیچ یه‌ک له دانیشتنه‌کان دا نه‌درایه ئه‌و هه‌یئه‌ته و ویَراى دیارى کردنى له‌مپه‌ره‌کانى سه‌ر ریَگاى ده‌رچوونى ئه‌و په‌نابه‌رانه له تورکیه ریَکخراوه‌کان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که کیَشه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه کیَشه‌یه‌کى سیاسىیه و به‌و به‌هانه‌یه ده‌وڵه‌تى تورکیه ئیجازه‌ى خاریج بوون به‌و په‌نابه‌رانه نادا و ئه‌وان بىَ ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئاگادار کراین که ده‌وڵه‌تى تورکیه به ره‌سمى ماوه‌یه‌ک له‌وه پیَش داواى له حکومه‌تى هه‌ریَمى کوردستان کردووه تا ئیجازه بدا 1200 په‌نابه‌رى کوردى ئیَرانى ناسراو به شیمالى عیَراق بگریَنه‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام حکومه‌تى هه‌ریَم ناره‌زایی خۆى به تورکیه راگه‌یاندووه، به‌م شیَوه‌یه چاره‌نووسى ئه‌و په‌نابه‌رانه هه‌روا نادیار ماوه‌ته‌وه.
له لایه‌کى دیکه‌وه بۆ پشتیوانى له په‌نابه‌رانى کوردى ئیَران له تورکیا رۆژى 15/07/2005 له شارى ستۆکهولم کۆمه‌ڵیَک له کوردانى دانیشتووى وڵاتى سوئیَد، خۆپیشاندانیَکى هیَمنانه‌یان ساز کرد بۆ به‌ر ده‌رگاى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران له‌و شاره و یادداشتنامه‌یه‌کیَان دایه نوسینگه‌ى UNHCR له‌م وڵاته و پاشان گفتوگۆیه‌ک له نیَوان ده‌سته‌ى نویَنه‌رایه‌تى خۆپیشانده‌ران و ده‌سته‌یه‌ک له به‌رپرسانى UNHCR که پیَکهاتبوون له Braian Gorlick کارمه‌ندى پیَوه‌ندیه ناوچىیه‌کان و Mans Nyberg به‌رپرسى پیَوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کان له شارى ستۆکهۆڵم، له‌م گفتۆگۆیه‌دا بارودۆخى زۆر ناله‌بارى په‌نابه‌رانیان له هه‌موو بواره‌کانه‌وه باسکرد و رِاشکاوانه رِه‌خنه‌یان له UNHCR گرت که له پیَوه‌ندى له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر کردنى داخوازه‌کانى ئه‌م په‌نابه‌رانه دا که‌مترخه‌میان کردووه. له کۆتایی رِیَپیَوانه‌که‌دا، به‌رِیَز مه‌ریوان نستانى، به نویَنه‌رایه‌تى کومیته‌ى هاوکارى و پشتیوانى له په‌نابه‌ران بۆ ئاماده‌بووان دوا و وتى: که به‌رپرسانى UNHCR به رِیَزه‌وه داواکارییه‌کانیان وه‌رگرتووه و به‌ڵیَنیانداوه که بیانگه‌یه‌ننه ده‌ست ئۆرگانى سه‌ره‌وه‌ى خۆیان و کارمه‌ندانى UNHCR له تورکیه له داواکارى و نارِه‌زایی ئه‌و خوپیشانده‌رانه ئاگادار بکه‌نه‌وه.
ئیَمه جاریَکى دیکه وه‌بیر هه‌موو لایه‌ک دیَنینه‌وه که له کۆتاییه‌کانى مانگى 9ى 2005 ریَکه‌وتنى 6 مانگه‌ى نیَوان UNHCR و ده‌وڵه‌تى تورکیه بۆ هیَشتنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه له تورکیه کۆتایی دیَت و وا بریاره ئه‌و کات ده‌وڵه‌تى تورکیه بۆ خۆى هه‌ڵویَستى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرته به‌ر، ئیَمه له ئاکامى ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیه به سه‌رنج دان به کۆبوونه‌وه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیه له‌گه‌ڵ وڵاتانى وه‌کو ئیَران، عیَراق و سوریه نیگه‌رانین و هه‌موو لایه‌ک له ئه‌گه‌رى مه‌ترسیَکى جیددى و گه‌وره بۆ سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، بۆیه داواکارین که بۆ پیَشگرتن له هه‌ر رووداویَکى ئیحتیمالى ئه‌و په‌رى هه‌وڵ و کوششى خۆتان بخه‌نه گه‌ر.
لیَره دا جىَ خۆیه‌تى به دڵ سوپاسى کومیته‌ى پشتیوانى و هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ى که به ده‌نگمانه‌وه هاتبوون و ئاماده‌ى خۆپیشاندانه‌کانى وڵاتى سوئیَد و سوئیسرا بوون.
کومیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئیَرانى له تورکیه ناسراو به شیمالى عیَراق
20-07-2005 تورکیه