بانگه‌واز
به تێپه‌ڕ بوونی مانگێک له ده‌ستپێکردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئێمه له به‌ر ده‌رکی نووسینگه‌ی کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری وان ، ڕووی ڕاستی ئه‌و کومیساریا و هاوکاری ئاشکرا و شاراوه یان له گه‌ڵ پولیس بۆ گوشار خستنه سه‌ر په‌نابه‌ران ، سیاسه‌تی ئه‌وان له مه‌ڕ به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ چاره نووسی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژ‌هه‌ڵات ده‌رخستووه !
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی جم و جووڵی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینما‌نه‌وه که خۆی له خۆی دا به دژی سیاسه‌تی هه‌په‌سێردراو ڕاگرتن و پشت گوێ خرانمانه‌وه گرتوومانه‌ته پێش و تا ئه‌ورۆش که ئه‌و ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ی به‌رپرسی پاراستنی گیانی مرۆڤه ئاواره‌کان داوا له پولیسی تورک ئه‌کا بۆ سه‌رکوتکردنی ، هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌یان به‌رده‌وام هه‌ر باسی هه‌بوونی گرفتی فه‌ننی له چاره‌سه‌ری گرفته‌که‌ی ئێمه‌یان کردوه که پاش تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ له خۆ ناساندنمانه‌وه به
UNHCR و ساڵ و نیوێک پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامی قه‌بووڵی داواکاری په‌نابه‌ریمانه‌وه هێشتا خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنین!!؟؟ و که‌ی به ئاکام ئه‌گا که‌س نازانێ!؟له هه‌رحاڵدا هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیه و کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کێشه‌که‌ی ئێمه دا گه‌یشتووه‌ته جێگایه که له دانیشتنه‌کانمان له گه‌ڵ به‌رپرسانی
UNHCR دا ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست‌تێ‌وه‌ردان و دیپورت کرانه‌وه‌مان به ده‌ستی پولیس و به ڕه‌زایه‌تی ئه‌وان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها بێده‌نگی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر مانگرتووان له به‌ر ده‌رکه‌ی نووسینگه‌که‌ی‌دا و حازر نه‌بوون به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نه تورکیه‌کان ، هه‌مووی نیشانه‌ی گرتنه‌پێشی سیاسه‌تێکی تایبه‌ته له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی ناسراو به "شماڵ عێراقی"!کار به جێگایه‌ک گه‌یشتووه که پولیس ده‌ستووری به نه‌خۆشخانه‌کان داوه که نه‌ینه ده‌م ئه‌و نه‌خۆشه ئۆرژانسانه‌مانه‌وه که به هۆی هیچ نه‌خواردنه‌وه له ماوه‌ی یه‌ک مانگ مانگرتنه‌وه تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسی‌دار بوون و له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا به‌شه ئۆرژانسه‌کانی نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تی‌یه‌کانی تورکیه له شاری "وان" حازر به ناردنی ئامبۆلانس و ڕاگرتنی مانگرتووه نه‌خۆشه‌کان نه‌بوون و به ڕاشکاوی باسی سیاسی بوونی کێشه‌که و ده‌ستووری پولیس بۆ نه‌هاتنیان ده‌که‌ن!
پێداگری پولیس و
UNHCR و هه‌نگاوی پێشپێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی کرده‌وه‌ی مانگرتنه‌که‌مان له ڕادیو و تێلویزیونی تورکیه‌دا نیشانه‌یه‌کی دیکه‌یه بۆ ده‌رخستنی سیاسه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌ن !له هه‌ر حاڵ‌دا سیاسه‌تیان هه‌رچی بێ پێویسته کوتایی پێ بهێنرێ و ده‌بێ له به‌رامبه‌ری دا هێزی ڕاگر پێک بهێنرێ ! کارێکی ئاواش هاوکاری‌یه‌کی گشت لایه‌نه‌ی ده‌وێ و گرووپی په‌نابه‌رانی مانگرتوو که هه‌ر ڕۆژ ژماره‌یان ڕوو له زیاد بوون دایه ، بۆ پێکهێنانی ئه‌و هێزه هاتووه‌ته پێش و گیانی بۆ دووایی هێنان به‌م بار و دۆخه نا له باره له مه‌ترسی خستووه !
ئیمه‌ی مانگرتوو که هه‌موومان تێکوشه‌ری سیاسی و به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی دژبه‌رانی حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران بووین و هه‌ین ، گاڵته پێکرانی چاره‌نووسی 1200 مرۆڤ و تێکوشه‌ری سیاسی کورد و ئێرانی گاڵته به سه‌رجه‌م دژبه‌رانی نیزامی ئیسلامی ئێران ده‌زانین و له‌م باره‌وه بێ ده‌نگی گرووپه ئۆپۆزیسیونه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دژی قازانجی هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌زانین و جارێکی دیکه داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین پێش کوتایی هاتنی دوایین هێزی هاوارمان ، بۆ کوتایی هێنان به‌م بار و دۆخه تاڵ و ناله‌باره کاری به کرده‌وه بکه‌ن و به پێکهێنانی کومیته‌یه‌کی بێ‌لایه‌ن به به‌شداری هه‌موو گرووپ و ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌وڵی بۆ بده‌ن ! بێده‌نگی له‌م بار ودۆخه‌دا مل دانواندن له به‌رامبه‌ر دوژمنانی هه‌موو گه‌لانی ئێران ده‌زانین!
02/06/2005
کومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو
ناوی مانگرتووان:
امید رستم گرجی فرزاد حقپرست خبات قریشی ظاهر جامعی
حسن اندرزا کار‌و روشنی ژیلا شهسواری منصور خالدی
ناصر عنایتی وریا تکان تپه ابوبکر عزیزی کمال جانعلی پور
پرویز نعمتی فیض الله زندی علی ترابی آزاد صلواتی
جلیل کریمی ابوبکر قادری ایوب امینی فرهاد فتاحی
گلاویژ فتاحی نادر عنایتی حسین فقیه سام فیضی
قادر فیشال خطایی یحیا صوفی جمیل فتحی ارسلان مریخی
ارسلان مصطفایی کامل نوری عمر محمودی خدامراد رستمی
فریده محمدی شورش رحمانی جهانگیر نصرتی