به‌ریزان ریکخراوه سیاسیه‌کان، کور و کومه‌له ئینسان دوسته‌کان
روژی هه‌ینی ٨ مانگی یولی له‌به‌ر باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان لقی په‌نابه‌ران له شاری ژن‌و له ولاتی سویسرا میتینگیک له لایه‌ن کورده‌کانی په‌نابه‌ری دانیشتوی ولاتی سویس بو پشتیوانی کردن له ویست و داخوازیه‌کانی په‌نابه‌رانی کورد له ولاتی تورکیه ساز ده‌کریت. به‌م بونه‌وه داوای هاوکاری و پشتیوانی له له ئیوه‌ی به‌ریز ده‌که‌ین.
سپاس بو به‌شداریتان
کومیته‌ی هاوپشتی له په‌نابه‌رانی تورکیه/سویس
کۆمیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیه
حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌کان !
کۆر و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆست و هه‌ڵسوراوانى مافى مرۆڤ !
کۆمه‌ڵه کوردى و که‌لتوورى و رۆشنبیریه‌کان له ولآتانى جیهان !
سه‌رئه‌نجام دواى چه‌ندین ئاگادارى و رِاگه‌یاندراو له مه‌ر ناله‌بارى رِه‌وشى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى خوشک و برایانى دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، بۆ هاوپشتى و پشتیوانى له‌و په‌نابه‌رانه و بۆ ناڕه‌زایی و ئیعتراز به سیاسه‌ته‌کانى UNHCR سه‌باره‌ت به ئه‌وان، ده‌ست به خۆپێشاندانى هێمنانه بۆ به‌ر ده‌رگاى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌رانى له ژنێڤ و بۆ نوسینگه‌کانى دیکه‌ى ئه‌و رێکخراوه و سه‌فاره‌ته‌کانى تورکیه له پایته‌ختى ولآتانى دیکه‌ى ئوروپایی ده‌که‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ولآتى سویسرا له ؟؟؟؟؟؟ ده‌چنه شارى ژنێڤ و له‌وىَ خۆپێشاندان ساز ده‌که‌ن. به‌لآم تا ئێستا رێکه‌وتى کۆبوونه‌وه‌ى دڵسۆزانى دیکه ڕوون نیه.
ئێمه جارێکى دیکه داوا له هه‌موو هاونیشتمانمان له هه‌ر جێگایه‌ک که هه‌ن ده‌که‌ین، بۆ هاوده‌نگى کردن و هاوپشتیوانى له په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى ده‌نگى خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگى ئه‌و هاووڵاتىیانه‌ى که به‌و مه‌به‌سته له ئوروپا خۆپێشاندان ساز ده‌که‌ن. تا به‌ڵکو به هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ک کارێک بکرێ بۆ ئه‌وه‌ى 1200 کوردى ئاواره له‌و چاره‌نووسه نادیاره رزگاریان بێت. به‌شێکى به‌رچاو له‌و 1200 که‌سه ذن و مندالَ و کیذ و کورى تازه پێگه‌یشتوون که ماوه‌ى چوار سالَه له خوێندن و پێگه‌یشتن و هه‌موو ئیمکاناتى ذیانى ئه‌مرۆ بىَ به‌شن و ته‌نانه‌ت خه‌ریکه بێ تاوانانه له ناو فه‌رهه‌نگ و که‌لتوورێکى نه‌شیاو دا به بىَ ده‌سه‌لآتى ده‌توێنه‌وه.
پێویسته به ئاگادارى هه‌موو لایه‌ک بگه‌یه‌نین که بۆ فشار خستنه‌سه‌ر کومیساریاى باڵاى په‌نابه‌ران له تورکیه و هاوکات له‌گه‌ڵ حه‌ره‌که‌تى ئیعتیرازى له ئوروپا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى که له شاره‌کانى ئیکسى شه‌هیر و قاره‌مان مانیان گرتووه، چوونه به‌رده‌رگاى رێکخراوى مافى مرۆڤ له ئه‌نکارا و بریاره ئه‌مرۆ 05/07/2005 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان مانگرتووان، رێکخراوى مافى مرۆڤ (ئه‌نکارا)، وه‌زاره‌تى ناوخۆى تورکیه و کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران دا پێک بێت. ئێمه له نه‌تیجه‌ى ئه‌م دانیشتنه پاشان هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه.
ویست و داخوازیه‌کانى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى ناسراو به شیمالى عێراق له تورکیه بریتین له:
1. جێبه‌جێکردنى به په‌له‌ى به‌نده‌کانى یاساى 1951 ذنێڤى کومیساریاى به‌رزى په‌نابه‌ران UNHCR.
2. گواستنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ولآتى سىَهه‌م،که هه‌موویان وه‌کو په‌نابه‌رى سیاسى له لایه‌نUNHCRه‌وه وه‌رگیراون.
3. گۆرینى یاساى 5683ى ده‌وڵه‌تى تورکیه که تایبه‌ته به توریزم و گه‌ش و گوزار، که به هاوکارى نێوان UNHCR و ده‌وڵه‌تى تورکیه به سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه دا سه‌پاوه.
تکایه بۆ رێکخستنى رێپێوانه‌کانى ولآتان په‌یونده‌ى بکه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه و له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى خۆپێشاندانه‌کان په‌یوه‌ندى بگرن:
کومیته‌ى پیشتوانى له په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیا/ سویسرا 92 65 34 15 7 0041
کومیته‌ى پیشتوانى له په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیا/ سـوێـــد 413 00 76 73 0046
کومیته‌ى پیشتوانى له په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیا/ ئالــمان 50 65 40 34 17 0049
پێشه‌کى سوپاسى ماندوو بوونى هه‌موو لایه‌کتان ده‌که‌ین.
کۆمیته‌ى په‌نابه‌رانى کوردى ئێرانى له تورکیه
05/07/2005
تورکیه