ڕاگه‌یه‌ندراوی ژماره 7
پاش تێپه‌رینی 29 ڕۆژ له ده‌ستپێکی مانه‌کا‌یان ، په‌نابه‌رانی مانگرتوو پێداگری دووباره‌ی خۆیان بۆ درێژه‌ی کاره که‌یان تا گه‌یشتن به ویست و داخوازه‌کانیان که ویست و داواکاری گرووپی
1200 که‌سی په‌نابه‌رابی کوردی ئێرانی‌یه ڕاگه‌یانده‌وه !له درێژه‌ی جم و جۆڵی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له لایه‌ن په‌نابه‌رانی مانگرتوو له شاری "وان" دا دوێنێ و ئه‌وڕۆ کۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌رکی نووسینگه‌ی کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی پولیس له مه‌ڕ دادگایی کردن و دیپورت کرانه‌وه‌یان هه‌ر به شێوه‌ی ڕۆژانه درێژه‌ی هه‌بوو! ئه‌وڕۆ له گه‌ڵ بانگکرانی نوێنه‌ری په‌نابه‌رانی مانگرتوو بۆ ئێداره‌ی ئه‌منیه‌تی شاری وان ، پولیس دووایین هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی بۆ کوتایی هێنانی ئه‌و کرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی‌یه و ڕێگاکانی یاسایی بۆ سه‌رکوتی ئه‌و په‌نابه‌رانه پێیان ڕاگه‌یاند و داوای شکاندنی مانه‌که‌ی لێکردن!
ئه‌وڕۆ هه‌روه‌ها له دانیشتنی نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران و به‌رپرسی نووسینگه‌ی
UNHCR له شاری "وان" دا ئه‌و به‌رپرسه له گه‌ڵ ئاماژه کردن بۆ مه‌ترسی دیپورت کرانه‌وه‌ی ئه‌وه گرووپه داوای شکاندنی مانه‌که و گرتنه پێشی ڕێگاکانی دیکه (؟؟!) بۆ ده‌ربڕینی ویسته‌کانیانی لێکردن و وتی به‌م شێوه‌یه به ویسته‌کانتان ناگه‌ن!؟ له وه‌ڵامدا په‌نابه‌ران به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که هیچ شتێک بێجگه له وه‌ڵامی ئه‌رێنی ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناتوانێ پێش له درێژه‌ی مانه‌که‌یان بگرێ سوور بوونی خۆیان له درێژه‌ی ئه‌کاره ڕاگه‌یانده‌وه! په‌نابه‌ران بۆ خۆیان پێشبینی ده‌که‌ن له ڕۆژانی داهاتوو دا له سه‌ر داواکاری UNHCR پلیس هێرشێان بکاته سه‌ر و بیانگرێت !په‌نابه‌رانی مانگرتوو له شاره‌کانی "ئه‌سکی شه‌هیر" ، " ئا‌فیون" و " قاره‌مان" له لایه‌ن پولیسه‌وه که‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه تا ئه‌و جێگایه که مه‌جبووره‌ن بۆ درێژه‌ی مانه‌که‌یان په‌نایان بردوته نێو نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له‌و شارانه‌دا! له شاری "یووزگات" یش دا 6 که‌س له په‌نابه‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و پشتگری له مانه‌که‌ی شاری وان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن!
سه‌رجه‌م ئه‌م په‌نابه‌رانه جارێکی دیکه وێڕای دووباره کردنه‌وه‌ی داواکاری‌یه‌کانی خۆیان له
UNHCR بانگه‌وازێکیان ئاراسته‌ی هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌کان ، حیزب ، رێکخرا و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی و ماف‌په‌روه‌ره‌کان کرد گوشار بخه‌نه سه‌ر کومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و ده‌وڵه‌تی تورکیه هه‌تاکو زوو به زوو له‌م بار و دۆخه نا له باره ڕزگاریان ببێ!29/06/2005
کومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو- وان
بۆ پێوه‌ندی tel:00905552066518 & 00905367906612
ناوی په‌نابه‌رانی مانگرتوو له شاره‌کانی دیکه :
ئه‌سکی‌شه‌هیر
ابوبکر قادری G-1930 فرهاد فتاحی F-1602 گلاویژ فتاحی F-1589حسین فقه F-1505 جمیل فتحی F-1606 قادر فیشال خطایی F-1582
سام فیضی F-1608
قاره مان
یحیی صوفی S-5467 TEL:0090 555 248 14 86 خدامراد رستمی R-3223
ئا‌فیون
نادر عنایتی TEL:0090 555 277 89 68 ایوب امینی TEL:0090 555 434 41 89