ڕاگه‌یندرای په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه
به تێپه‌ڕینی یه‌ک مانگ به سه‌ر دووایی هاتنی مانگرتنی
40 ڕۆژه‌ی 47 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به پشتگوێ خرانیان له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێ هه‌ستابوون ئاڵ و گۆڕێکی به‌رچاو له ئاستی چاره سه‌ری کێشه‌که‌یان دا به‌دی نه‌هاتووه!1200
کوردی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵه‌کانی 2001 تا 2003 ی زایینی دا هاتوونه‌ته تورکیه‌و له دوایین ڕۆژه‌کانی سالی 2003 دا له لایه‌ن کومیساریای په‌نابه‌رانه‌وه به په‌نابه‌ر ناسراون و به‌رگه‌ی قه‌بووڵیشیان پێدراوه . ئه‌م کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره که به (شمال عراقی) ناو ده‌برێن، 4 ساڵه و به تایبه‌ت زیاتر له ساڵ و نیوێک پاش وه‌رگرتنی به‌رگی قه‌بووڵێش هێشتا به هه‌ڵپه‌سێردراوی هێڵدراونه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا بێجگه له قه‌وڵ و به‌ڵێنی به‌تاڵی به‌رپرسانی UNHCR هیچ هه‌نگاوێکی جیدی بۆ ڕاگواستنیان به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م هه‌ڵنه‌گیراوه!؟کرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له لهوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه تا سه‌ره‌تای مانگی
6 ی 2005 به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌ڕێوه چووبوون و مانگرتن له خواردن دوایین ڕێگایه‌ک بوو که به‌شێکی ئه‌و په‌نابه‌رانه گرتیانه‌به‌ر بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌قخوازی خۆیان ! ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی په‌نابه‌ران که به تێ‌په‌رینی 40 ڕۆژ خه‌ریک بوو زیانی له گه‌ڕان نه‌هاتووی جه‌سته‌یی به‌دوادا بێ له سه‌ر داوای زۆر لایه‌ن ، نه‌هاد و که‌سایه‌تی تێکوشه‌ری مافی مرۆڤ که به‌ڵێنی به‌دوا داچوونی کێشه‌که‌یانیان دابوو بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ ڕاگیرا. ئه‌و ڕاگیرانه لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه به‌و مه‌رجه بووه که پشتیوانانه‌کانیان ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بۆ چاره سه‌ری گرفتی 1200 په‌نابه‌ری به‌بارمته‌گیراو له تورکیه‌دا بده‌ن و کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانیش قه‌وڵی ڕه‌سمی بۆ ڕاگواستنی خێرایان به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م بدات !له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا چه‌ند خۆپیشاندان له لایه‌ن کورده‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ پشتگری کێشه‌ی ئه‌و
1200 په‌نابه‌ره ڕێکخراو و نامه و هه‌یئه‌تیان بۆ لای نووسینگه‌کانی UNHCR له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاتانه نارد و داوای به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان لێکردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هاوکات په‌نابه‌ران له به‌رده‌م باره‌گای کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له شاری "ئانکارا" کۆبوونه‌وه و داوای چاره‌سه‌ری خێرایان کرد بۆ دوایی هێنان به چه‌ند ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوی!له "ئانکارا" و "وان" سه‌ردانی ناوه‌نده هقوقی یه‌کان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و ئیداره ده‌وله‌تی‌یه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرا .هه‌روه‌ها له شاری وان له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و شاره له پارلمانی تورکیه‌دا دیدار کراو کێشه‌که خرایه به‌رده‌م ئه‌وانیش !
له لایه‌ن هه‌یئه‌تی وکێڵه‌کان له شاری وان
5 که‌س بۆ کاری وکاڵه‌ت و به‌دوا داچوونی فایلی په‌نابه‌رانی "شماڵ عراقی" دانراوه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌یئه‌تێکی هاوبه‌شی سێ ئۆرگانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له تورکیه ( مه‌زڵوومده‌ر، ئێنسان هه‌قله‌رێ، بارۆ) تیمێکی هاوبه‌ش بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و په‌روه‌نده‌یه پێکهاتووه !به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه‌کان تیمێکی ڕێکخراوی لێبووردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی (
Amnesty International ( بو لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی UNHCR له ئانکارا و وان وه هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له په‌نابه‌ران له شاری وان دا کۆبوونه‌وه ! له دانیشتنی ئه‌و تیمه له ئانکارا دا ، له لایه‌ن کومیساریای په‌نابه‌رانه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیه وه‌کو به‌رگری سه‌ره‌کی له به‌رده‌م ڕاگواستنی ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره کورده‌دا ناو براوه!هه‌ر وه‌ها له دانیشتنه‌کانی په‌نابه‌ران له گه‌ڵ به‌رپرسانی
UNHCR له ئانکارا و وان دا، به په‌نابه‌ران ڕاگه‌یندراوه که ده‌وڵه‌تی تورکیه خرووجی نادا به په‌نابه‌رانی کوردی ناسراو به "شماڵ عراق"!؟له هه‌ر حاڵ‌دا تا
30/09/2005 واته زه‌مانی کوتایی هاتنی ماوه‌ی ئیجازه‌ی ئیقامه‌تی کاتی له تورکیه زۆری نه‌ماوه و به پێ دوایین نووسراوه‌ش که له وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیه‌وه له وه‌ڵامی نامه‌ی خاتوو "به‌دیعه ئۆزگۆکچه"( سه‌ر وه‌کێڵی هه‌یئه‌تی 5 که‌سی تایبه‌ت به به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره‌وه) دا هاتووه پێداگری له سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وته وه‌کو دوایین ده‌رفه‌تی پێدراو کراوه‌ته‌وه و چاره‌نووسی ئه‌و کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره له دوای ئه‌و ڕێکه‌وته نادیاره!ته‌نیا هه‌نگاوێک که تا ئێستا کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران ناویه‌تی "
RRF " (واته پڕکردنه‌وه‌ی فورمی نیشته‌جێ کردن له وڵاتی سێیهه‌م) ی 5 که‌یسی نه‌خۆشی‌یه که به هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ی ده‌زانن و ئه‌ڵێن له وت‌و وێژه‌کانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیه دا توانیومانه خرووجی ئه‌و چه‌ند که‌یسه وه‌رگرین. که ئه‌ڵبه‌ته په‌نابه‌ران خرووجی دان به‌و 5 که‌یسه به پێشکه‌وتن له کاره‌کاندا نازانن و به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێکراری و هه‌میشه‌یی UNHCR ی ده‌زانن ئه‌ویش له‌و کاتانه‌ی که ده‌یانه‌وی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران تێک‌بشکێنێ!؟به ئاشکراتر بوونی سیاسه‌تی دژ به په‌نابه‌ری
UNHCR و هه‌ڵویستی ده‌وڵه‌تی تورکیه به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌رانی کورد( ئه‌ویش تێکوشه‌رانی پێشووی نێۆ سه‌نگه‌ری خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی) پێویسته هه‌ڵویستێکی جیددی دژی ئه‌و دوو لایه‌نه له ئاستی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی دا بگیرێ و له پاڵ هێرشی دڕندانه‌ی هێزه خوێنمژه‌کانی کۆماری وه‌حشیگه‌ری ئیسلامی دژ به کورد و ئازادیخوازانی ئێران دا مه‌حکووم و رێسوا بکرێ!10
/08/2005کومیته‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتوو- تورکیه